سەردێڕ:

ترمپ: ئێران هیچ کات ناتوانێ ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى

فۆتۆ: 
2019-07-08

2447 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ لەیەکەم کاردانەوەى دواى بڕیارى ئێران بە بەرزکردنەوەى ئاستى پیتاندنى یۆرانیۆم ڕایگەیاند، تاران هیچ کات ناتوانێ ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، پێویستە بەرپرسانى ئێران ئاگاداربن.

ووتیشى، تاران کۆمەڵێک کارى خراپى کردووە و هیچ کاتێکیش ناتوانێت ببێتە خاوەن چەکى ئەتۆمى.

پێشتریش مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە و گەشەپێدانی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی، تاران ڕووبەڕووی سزا و پەراوێزبوونی زیاتر دەکاتەوە.

ئەو هۆشداریانەی بەرپرسانى ئەمریکا لە کاتێکدایە، ئێران بە فەرمى کەمکردنەوەى پابەندییەکانى بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە راگەیاند و سنورى پیتاندنى یۆرانیۆمى لە ٤% نزیککردەوە.

لەدوای کشانەوەى ئەمریکا لە ڕێککەوتنى ئەتۆمی و سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتەدا ئێران هەڕەشەى پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم دەکات.

ب.ب