سەردێڕ:

چوار خوو لە زیادبوونى کێش دەتپارێزن

فۆتۆ: 
2019-07-08

12903 جار خوێندراوەتەوە

بۆ رێگەگرتن لە زیادبوونی کێش و دابەزاندنی بە شێوەیەکی سروشتیی پزیشکان ئاماژەیان بە چوار هەنگاوی گرنگداوە کە ناهێڵن کێش زیاد بکات و یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی چەوری لە لەشدا.

ماڵپەڕی کۆنستلۆی پزیشکی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چوار رێنمایی کردووە کە یارمەتیدەرن لە دابەزاندنی کێش بە ئاسانیی و پارێزگارییکردن لە قەڵەویی.

١. خواردنەوەی کوپێك ئاو پێش خواردنی هەر ژەمێك، چونکە ئاو یارمەتیدەرە لە هەستکردن بە تێربوون.

٢. پاش خواردنی بڕێکی دیاریکراو لە ژەمەکاندا باشتروایە پێنج خولەك بوەستیت، چونکە مێشك پێویستی بە کات هەیە تا ئاماژەی تێربوونی پێبگات.

٣. لەکاتی نانخواردندا دووربکەوەرەوە لە مۆبایل و تەلەفیزیۆن، چونکە ئەمە وادەکات خواردنی زیاتر بخۆیت.

٤. خواردنەکان لە خۆت دووربخەرەوە، چونکە بینینی خواردن لە هەندێك کاتدا ئارەزووی نانخواردن زیاد دەکات، بۆیە پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی خواردن لەبەرچاودا دادەنرێت.

ژ.ن