سەردێڕ:

چیرۆکی سەرکەوتنی خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن

جیف بیزوس ساڵی ١٩٩٧ لە ناو کۆگای گەیاندنی کتێب لە کۆمپانیای ئەمازۆن
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-07-07

3096 جار خوێندراوەتەوە

٢٥ ساڵ لەمەوبەر، بیزوس پێی وابوو لە داهاتوودا کەسەکان لەڕێگەی کلیکێکەوە بە ماوسی کۆمپیۆتەرەکانیان دەتوانێت هەرچییەکیان بوێت بیهێنێنە ماڵەوە، هەر لە خواردنی گیاندەرە ماڵییەکان  تا دەگات بە گاڤیار.

 پێی وابوو جەماوەری بوونی ناوەند و مۆڵەکانی کڕین پاشەکشە دەکەن، بەشێوەیەک بازاڕەکان پێویستیان بە پێشکەوتن و هۆکارەکانی خۆشگوزەرانی و حەوانەوە هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بن.

بیزۆس لە سایەی ئەو بیرو بۆچوونانەدا توانی ئیمپراتۆریەتەکەی بنیات بنێت.

کۆمپانیای ئەمازۆن بۆ بازرگانی وردە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە، کە بیزۆز لە ساڵی ١٩٩٤ دایمەزراند، دووەم کۆمپانیایە کە سەرمایەکەی تا مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو بگاتە سەروی یەک تریلیۆن دۆلار، لە دوای کۆمپانیای ئەپڵ بە جیاوازییەکی زۆر کەم.

لە ئێستادا لە پێگەیەکی بازرگانی بچوکەوە بۆ فڕۆشتنی کتێبی بەکارهاتوو، بووە کۆمپانیاییەکی جیهانی زەبەلاح  بۆ بازرگانی هەموو شتێک.

بەڵام خەوتی بیزۆس کە لە ئێستادا بووەتە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، گەورەترە لە بیرۆکەی دووبارە داڕشتنەوەی بازاڕی وردە لە جیهاندا، بەشێوەیەک ئێستا خاوەنی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستە، هەروەها بە نیازە لە ساڵی ٢٠٢٤ کۆمپانیایەک تایبەت بە بۆشایی ئاسمان بە ناوی "بلوئۆریگۆن" بنیات بنێت، بە مەبەستی گواستەوەی خەڵک و کەلوپەل بۆ سەر ڕووی مانگ.

صورة التقطت يوم 24 أبريل/نيسان 2015 لجيف بيزوس مؤسس بلو أوريغين

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٨دا بیزۆس بەڵێنی دا بە تەرخانکردنی بڕی دوو ملیار دۆلار لە سامانەکەی بۆ پشتیوانی لە تۆڕی دایەنگای منداڵان و هاوکاری بێ لانەکان لە شەقامەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.

حەوت ساڵ لەمەوبەر کچێکی قۆناغی ناوەندیی بە گۆڤاری "وایرد"ی ئەمریکای ڕاگەیاندبوو، هەمیشە پێشبینی کردووە بۆ پێکەوەنانی سامان لە ڕێگەی وەدیهێنانی خەونێکی ڕابردوو بۆ ئاشکراکردنی بۆشایی دەرەوە.

ئەو کچە بە گۆڤارەکەی ڕاگەیاندووە "بە تەنها بابەتەکە پەیوەندی نییە بە داراییەوە، بەڵکو دەبێت بزانێت چی پێدەکات، لە گۆڕانکاریی لە داهاتوودا.

جیف بیزۆس چەند دەیەیەک لەمەوبەر نیشانەی حەزو ئاواتی تیا دەرکەوتووە، باوک و دایکی بە تەمەنێکی کەمەوە لە یەکتری جیابوونەتەوە، لە هەریەکە لە ویلایەتکانی تەکساس و فلۆریدا سەرپەرشتی گەورەبوونیان کردووە، دایکی ناوی جاکی بووە و باوکی مایک بیزۆس، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل بووە، کە لە هەڕەتی لاوێتیدا و لەسەردەمی هاتنی فیدل کاسترۆ سەرۆکی کوبا خۆی گەیاندووەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

طلبيات العملاء تمر عبر نظام آلي بالكامل

بیزۆس هەر بە منداڵی حەزو خولیای لە بواری ئەندازیاری و زانست بووە، بە گوێرەی گێرانەوەکانی "براید ستۆن" کە ژیاننامەی بیزۆسی لە دووتوێی کتێبێکدا نوسیوەتەوە و لە ساڵی ٢٠١٣ بە چاپی گەیاندووە، ئاماژەی بەوە کردووە  بیزۆس لە تەمەنی دوو ساڵیدا دۆشەکی نوستنەکەی خۆی هەڵوەشاندووە.

لە وتەیەکدا کە لە قۆناغی خوێندنی ناوەندیی پێشکەشیکردووە، چەندین بۆچوونی پێشکەشکردووە سەبارەت بە بنیاتنانی شوێنی نیشتەجێبوون لە بۆشایی ئاسمان.

بیزۆس بە بودجەی ١٠٠ هەزار دۆلار لە سامانی خۆی و خێزانەکەی کۆمپانیای ئەمازۆنی دامەزراند، دوای تیپەربوونی یەک مانگ بەسەر دامەزراندنیدا لە ساڵی ١٩٩٥دا، ئەمازۆن توانی داخوازی بۆ ٥٠ ویلایەتی ئەمریکا لە ٤٥ وڵاتی جیهانەوە بە سەرکەوتوویی ڕەوانە بکات.

مركز تابع لأمازون في بولندا في 13 مايو/أيار 2019

هێشتا پێنج ساڵ تێنەپەڕیبوو بەسەر دامەزراندنی ئەمازۆندا، کڕیارەکانی لە ١٨٠ هەزار کەسەوە گەیشتە ١٧ ملیۆن کەس، بڕی فڕۆشتنەکانی لە ٥١١ هەزار دۆلارەوە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە زیاتر لە یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار.

بەهۆی زیادبوونی داخوازی کڕین لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، وەبەرهێنەرە گەورەکان ڕوویانکردە کۆمپانیاکە، لە ساڵی ١٩٩٧دا ئەمازۆن توانی قازانجێک بە بڕی ٥٤ ملیۆن دۆلار بە دەستبهێنێت.

لەو کاتەدا بیزرۆس هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە ٢٥ ساڵ توانی داخوازی هەردەوڵەمەندەکانی جیهان جێبەجێ بکات بە پێچانەوەی کتێب و گەیاندنی بە ماڵەکانیان.

لە ساڵی ١٩٩٩دا گۆڤاری بە ناوبانگی تایم بیزۆسی وەک بچوکترین کەسایەتی کاندید بۆ "کەسایەتی ساڵ" و ناوی نا بە "شازادەی بازرگانی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە".

بیزۆس خاوەنی سەرکردایەتیەکی یەکلاکەرەوەیە و کارەکانی کۆمپانیای ئەمازۆنی لەسەر ستراتیژیەتێکی دوورخایەن بنیات ناوە بۆ کڕیارەکانی.

Image result for ‫جيف بيزوس‬‎

لەسەر ئاستی کرداریش لە کۆمپانیاکەدا بە واتای ئامادەیی بۆ خەرجکردنی پارە لە پێناو قازانجدا، بەشێوەیەک زۆر جار نرخەکانی کەمدەکردەوە و گەیاندنی بە خۆرایی دەخستەڕوو، تەنانەت پارەی لە کارمەندەکانی وەردەگرت لە بەرامبەر پارککردنی ئۆتۆمبێلەکانیان لە کۆمپانیا، دژایەتیکردنی هەر هەوڵیکی کردووە بۆ دروستکردنی کوتلەبازی لە ناو کرێکارەکانی لە لقەکانی کۆمپانیا و خۆ دوورخستنەوە لە باج.

هەرچەندە ئەمازۆن چەند جارێک ڕووبەڕووی زیان و شکست بووەتەوە، بەڵام بەردەوامی لە کار ئەو شکستانە بووە بەڵگەیەک لەسەر گیانی جەنگان کە بەزین نەزانێت و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بووە تاقیکردنەوەکان نەوەستێت.

ئەمازۆن لە ساڵی ٢٠١٨دا توانیویەتی ٢٣٠ ملیار دۆلار قازانج بکات و نزیکەی ٦٥٠ هەزار فەرمانبەر لە جیهاندا دابمەزرێنێت، ئەو ژمارەیەش زیاتر لە ژمارەی دانیشتوانی وڵاتێکی وەک لوکسەمبورگ.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوود ئەمازۆن بە تەنها پشکی چەند کۆمپانیایەکی تایبەت بە ڕۆبۆت و ئوتۆمبێلی کڕییەوە.

Related image

سەرباری ئەو پێشکەوتنانە، ئەمازۆن ڕووبەڕووی چەندین رەخنە بووەتەوە، کە پەیوەندییان هەیە هەڵسوکەوتەکانی قۆرغکردن و باجدان، تەنانەت کار گەیشتووەتە لێپرسینەوەی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی خانووبەرە لە ناوچەی سیاتل کە بارەگای کۆمپانیاکەی لێیە.

لە بەرامبەر ئەو فشارانەدا بیزۆس ڕوویکردووەتە زۆر بەشداریکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هاوکاری و کۆمەککردنی گروپەکانی فشار بە مەبەستی بە دەستهێنانی پێشتوانیان، بەشێوەیەک تەنها لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ١٤ ملیۆن دۆلار هاوکاریی ئەو گروپی فشارانەی کردووە.

ع.م

‌بەپەلە