سەردێڕ:

سبەى موچەى ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی چوار
فۆتۆ: 
2019-07-07

63289 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەی موچەی یەکەی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەی دووشەممە (٨ی تەمووزی ٢٠١٩) موچەی یەکەی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٤ی ٢٠١٩یە و پێنجەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.