سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی ناوی سەرجەم کاندیدەکانی پارتی ئاشکرادەکات

پرسی پێکهێنانى حکومەت
فۆتۆ: 
2019-07-07

43596 جار خوێندراوەتەوە

ئێن ئاڕ تی ناوی کاندیدە یەکلاکراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کابینەی نوێی حکومەت ئاشکرادەکات.

سەرچاوەیەکی باڵای پارتی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەریەک لە ئاشتی هەورامی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان و ڤالا فەرید بۆ پۆستی وەزیری داد یەکلاییکراونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، پشتیوان سادق بۆ پۆستی وەزیری ئەوقاف و ساسان عەونی بۆ پۆستی وەزیری شارەوانی و ئالان حەمەسەعید بۆ پۆستی وەزیری پەروەردە و نەوزاد هادی یاخود کەمال محەمەد بۆ پۆستی وەزیری کارەبا کاندیدکراون.

هاوکات ڕێبەر سەعید بارزانی بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ و سامان بەرزنجی بۆ پۆستی وەزیری تەندروستی و عەبدوڵا حاجی مەحمود بۆ پۆستی وەزیری شەهیدان کاندیدکراون.

هەرچەندە لە نێو تیمى پارتى، دوو وەزیرى کابینەى هەشتەم ھەن، بەڵام شەش کەسیان یەکەمجارە پۆستى وەزیر وەردەگرن، لە کاتێکدا پێشتر پۆستى حزبیی و حکومیان هەبووە.

پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهێنەرێکی سەرەکی کابینە نوێی حومەتە، بە هەشت وەزیر و سەرۆکی حکومەت و چەند دەستەیەک بەشدارە، جگە لەوەش وەزیرێکى لە پشکی خۆی بە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەخشیوە.