سەردێڕ:

کالیفۆڕنیا.. مەترسى روودانى بومەلەرزەیەکى گەورە دەکرێت

فۆتۆ: 
2019-07-07

2260 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرانى ئەمریکا ڕایانگەیاند، بەپێى توێژینەوەکانیان لەسەر دوو بومەلەرزەکەى ئەم دواییەى کالیفۆڕنیا مەترسى روودانى بومەلەرزەیەکى گەورە هەیە لە ناوچەکەدا.

کەناڵى فۆکس پێنج بڵاویکردەوە، پەیمانگاى سکریبس بۆ زانستى زەریاکان لە ڕۆژى چوارى ئەم مانگەوە لە ڕوودانى یەکەم بومەلەرزە گەورەکەوە لە ناوچەى ریجیس ریستى ولایەتى کالیفۆڕنیا دوو هەزار بومەلەرزەى بچوکیان تۆمارکردووە.

یەکێک لەو توێژەرانە ئاماژەى بەوەکردووە بومەلەرزەکانى کالیفۆڕنیا بەجۆرێک بەهێز بوون کە لە چەند ساڵى ڕابردوودا وێنەى نەبووە.

ڕوونیشیکردوەتەوە، دواین بومەلەرزە کە پلەکەى حەوت پلە بووبێت لە ساڵى ١٩٩٢ لە ولایەتەکە ڕوویداوە.

ئەو توێژەرە باسى لەوەشکردووە کە کەس نازانێت کەى بومەلەرزە ڕوودەدات، بەڵام زانایانى ئەو بوارە پێشنبینییان کردووە لە هەفتەى داهاتوودا بەڕێژەى لەسەدا ١٠ ئەگەرى ڕوودانى بومەلەرزەیەکى بەهێز هەیە بە پلەى ٧ بەپێوەرى رێختەر.

ڕۆژى شەممە ٦ى تەموز لە ناوچەى ریجیس ریستى ویلایەتى کالیفۆڕنیای ئەمریکا بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە پلەی ٧.١ بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا ودواتریش پێنج بوومەلەرزەى بچوکتر ڕوویداوە و زیانی مادەی و گیانی لێکەوتووەتەوە و چەندین بینا و خانوو ڕوخاون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بومەلەرزەیەى کە ڕۆژى شەممە ڕوویدا هەشت هێندەى بومەلەرزەکەى چوارى ئەم مانگە بەهێزبووە کە پلەکەى ٦.١پلە بووە بەپێوەرى ڕێختەر.

بومەلەرزەکان زۆر بەهێزبوون و هێڵە سەرەکییەکانى بۆرى ئاوى شکاندووە و تەزووى کارەباش بە تەواوى لەو ناوچەیە بچڕاوە کە بە دوورى  ٢٠٢ کیلۆمەتر لە باکورى ڕۆژهەڵاتى شارى لۆس ئەنجلوس بووە.

ب.ب