سەردێڕ:

کوڕی حاکمی شاریقە لە "ئاهەنگێکی سێکسی بەکۆمەڵ" دا گیانی لەدەستدا

شازادە خالد کوڕی سوڵتان قاسمی حاکمی شاریقە
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-07-07

45429 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامەی سەندای تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، خێزانی دەسەڵاتدارەکانی کەنداو نهێنییە قێزەونەکانین لە لەندە ئاشکرا دەبێت، دوای ئەوەی شازادە خالد کوڕی سوڵتان قاسمی حاکمی شاریقە لە ماڵەکەی خۆی لە لەندەن بە مردوویی دۆزراوەتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە ئەو شازادە لاوە کە لە ناو هاوڕێکانیدا لە لەندەن بە خالد ناسراوە، زۆر خولیای لە ژیانی شەو مانەوە و ڕابواردن بووە، کارەکەی لە بواری دیزانیکردنی جلوبەرگدا بووە، لە خانوویەکدا ژیاوە لە لەندەن لە نزیک سەرانگای هاید پارک، کە بەهاکەی بە ٨ ملیۆن جونەهی ئیستەرلینی مەزەندە دەکرێت، کە یەکسانە بە ١٠ ملیۆن دۆلار.

لە ناو  خێزانەکەیدا لە شاریقە بە شێخ خالد کوڕی سوڵتان قاسمی ناسراوە، لە ڕاپۆرتەکەدا ڕۆشنایی خراوەتە سەر ئەو ژیانەی کە شازادە خالد تیا ژیاوە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بە مردوویی لە ماڵەکەی دۆزراوەتەوە، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن پێش مردنی لە ئاهەنگێکی سێکسی  بە کۆمەڵ و بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکاندا بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕۆژەکانی ئەم هەفتەیە مایەی نیگەرانی بووە بۆ حاکمەکانی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، کە بەهۆی دەوڵەمەندی و سامانەکانیانەوە بەردەوام لە ململانێدا بوون لە ژیانی تەقیلیدی خۆیان و ئەو حەزو خواستانەیان کە لە خۆرئاوا لەسەری ڕاهاتبوون.

نوسەری ڕاپۆرتەکە لە زاری یەکێک لە پارێزەرەکانەوە باس لەوە دەکات، دەسەڵاتدارەکانی کەنداو و کوڕەکانیان دێنە لەندەن بۆ ئەنجامدانی شتانێک کە ناتوانن لە وڵاتەکانی خۆیان بیکەن.

سەبارەت بە مردنی ئەو شازادەیەی شاریقە، هێشتا پۆلیسی لەندەن چاوەڕوانی ئەنجامی ڕاپۆرتی توێکاری لاشەکەیەتی، بە تایبەت راپۆرتەکان باس لە بوونی مادەی هۆشبەردەکەن لە ماڵەکەیدا، جگە لەوەش پێشتر برایەکی خالد بەهۆی وەرگرتنی بڕێکی زیاتر لە مادەی هیرۆینەوە لە ساڵی ١٩٩٩ و کاتێک هێشتا تەمەنی ٢٤ ساڵ بووە گیانی لە دەستداوە.

نوسەری ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات شازادە خالد ناوی (ئەلقاسمی) وەک براندێک بۆ جلوبەرگی پیاوانی لە پایتەختی بەریتانیا هەڵبژاردبوو، جگە لەوەی بەردەوامیش بووە لەسەر پێشکەشکردنی نمایشە مۆسیقییەکانی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە شازادە خالد لە ئیمارەتی شاریقە لە دایک بووە، خوێندنی لە بەریتانیا تەواو کردووەو لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە لە وڵاتە ژیاوە، دواتر دیزاینی جلوبەرگی لە کۆلێژی "سەنتراڵ سانت مارتینز" لە لەندەن تەواو کردووە، بەڵام لە شارقە بە جلوبەرگە تەقلیدیە ئیسلامییەکەی ناسراوە، کە بە هیچ شێوەیەک باسی لەو ژیانە پڕ لە ئاهەنگەی نەکردووە کە لە لەندە بەسەری بردووە.

دوای ئاشکرابوونی مردنی شازادە خالد لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا لە لەندەن، دیوانی ئیمارەتی شاریقە  بە فەرمی هەواڵەکەی ڕاگەیاندووە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پرسەی بۆ دانراوە ئاڵای وڵاتەکەشی بۆ نزمکراوەتەوە.

ع.م