سەردێڕ:

دیارترین نیشانەکانی کەمیی کالسیۆم لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2019-07-07

6477 جار خوێندراوەتەوە

کالسیۆم یەکێکە لە کانزا گرنگەکانی جەستە، لە قۆناغەکانی سەرەتادا نیشانەی کەمیی ئەم کانزایە لە جەستەدا دەرناکەوێت، چونکە جەستە بەپێی پێویستیی ماسولکەکان کالسیۆم بەرهەمدەهێنێت.

ماڵپەڕی بلۆم هێڵس لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دیارترین نیشانەکانی کەمیی کالسیۆم کردووە لە جەستەدا، بەم شێوەیە:

هەستکردن بە لەدەستدانی تەرکیز و لەیادکردنی بیرەوەرییەکان.

گرژبوون و ئازار لە ماسولکەکاندا.

سڕبوون و مێروولەکردنی دەست و قاچەکان و هەندێک کات ڕووخساریش دەگرێتەوە.

خەمۆکی و خەوبینینی زۆر و خەیاڵکردنەوە.

لاوازبوون و دەرکەوتنی پەڵەی سپی لە نینۆکەکاندا.

لاوازبوونی گەشەی قژ و هەڵوەرینی.

بوونی گرفت لە بینین و تێکچوونی تەندروستیی چاو.

ناڕێکی لە لێدانەکانی دڵدا.

فشەڵبوونی ماسولکەکانی لەش و زوو شکانی.

دروستبوونی ئازار لە بڕبڕەی پشت و چەمانەوە و گرژبوونی.

خەوزڕان و ماندوبوونی زۆر.

Related image

ئ.ل