سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کاردانەوەی دوو بێژەر لەکاتی بوومەلەرزەکەی کالیفۆڕنیا

فۆتۆ: 
2019-07-07

16193 جار خوێندراوەتەوە

لە ڤیدیۆیەکدا دوو بێژەری کەناڵی سی بی ئێس دەردەکەون کە لەکاتی بوومەلەرزەکەی کالیفۆڕنیا لە پەخشی راستەوخۆدا هەواڵەکان دەخوێننەوە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دەشڵەژێن و هەواڵەکان دەوەستێنن.

هەردوو بێژەر سارە دۆنچی و خوان فرناندیز لە ستۆدیۆی هەواڵەکان لە کەناڵی "CBS" کە بارەگای سەرەکی لە لۆس ئەنجلوسە لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا، هەست بە بوومەلەرزەکە دەکەن ئەگەرچی هەوڵی زۆردەدەن کۆنترۆڵی خۆیان بکەن، بەڵام لە کۆتاییدا بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکەوە سارە داوا لە خوان دەکات " بڕۆنە ژێر مێزەکەوە"، خوان نیوەی هەواڵەکان دەبڕێت و داوا لە بینەرەکان دەکات دوای ناوبرێک دێنەوە.

سارە بەهۆی ترسی زۆری لە بوومەلەرزەکە دەچیتە ژێر مێزەکەی بەردەمییەوە و خوان تاکۆتای گرتە ڤیدیۆکە کۆنترۆڵی خۆی دەکات.

بە گوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، ٦ی تەممووز بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە پلەی ٧.١  لە کالیفۆڕنیای داوە و دواتریش پێنج بوومەلەرزەى بچوکتر بەدوای یەکدا ڕوویداوە و زیانی مادی و گیانی لێکەوتووەتەوە.

بوومەلەرزەکە بە دوری ١٦کم  باشوری کالیفۆرنیای هەژاندووە و بە هۆی بوومەلەرزەکە ئاگر کەوتووەتەوە و زیان بەر چەند ناوچەیەک گەیشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین خانوو و بینا روخاون.

ئ.ل