سەردێڕ:

هاتوچۆى هەولێر ستایشی هەڵمەتە میدیاییەکەى ئێن ئاڕ تی دەکات

داوادەکات کەناڵەکانی تریش ئەو کارە بکەن
فۆتۆ: 
2019-07-07

1375 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر ستایشی ئێن ئاڕ تی کرد و داوا دەکات میدیاکانى دیکەش وەک کەناڵى ئێن ئاڕ تى هەڵمەتى میدیایی بۆ کەمکردنەوەى ڕووداوەکانى هاتوچۆ دەستپێبکەن.

فازڵ حاجى وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، هەتا ئاستى ڕۆشنبیرى تاکەکان بەرزبکرێتەوە، ئەگەرى ڕووداوەکان کەمتر دەبێتەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، هەموو ستانداردە جیهانییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە لە سەدا ٧٠ بۆ لەسەدا٨٠ى ڕووداوەکان هەڵەى شۆفێرانە، بۆیە لەڕێگەى هەڵمەتەکانەوە وا لە شۆفێر دەکرێت هەڵە و سەرپێچى نەکات.

چەند ڕۆژێکە دامەزراوەى میدیایى نالیا هەڵمەتێکى میدیایى بۆ کەمکردنەوەى ڕووداوەکانى هاتوچۆ دەستپێکردووە.