سەردێڕ:

​ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمان بۆ متمانەدان بە حکومەت کۆدەبێتەوە

کاندیدەکان یەکلاکراونەتەوە
فۆتۆ: 
2019-07-07

1574 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، هەولێر ، هێرش قادر 

ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان بۆ متمانەدان بە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەى دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، لە پەرلەمانەوە ئامادەکاری بۆ دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی دەکرێت بۆ دانگدان بە کابینەی نوێی حکومەت.

هاوکات هەر بە پێی زانیاریەکان بڕیاریشە سبەینێ ڤالا فەرید سەرۆکی ئێستای پەرلەمان دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لەو پۆستە ڕابگەیەنێت و هەر سبەینێ ڕێواس فایەق لە پشکی یەکێتی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەست بەکار بێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تەنها پێنج ڕۆژ ماوە بۆ تەواوبوونى ئەو ماوەیەی دراوەتە مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەکەى و هەر یەکە لە گۆڕان و یەکێتیش کاندیدەکانیان بۆ حکومەت یەکلاکردووەتەوە.