سەردێڕ:

شێوازە سەیر و نامۆکانی ناشتنی مردوو لە جیهاندا

فۆتۆ: 
2019-07-07

10603 جار خوێندراوەتەوە

شێوازی ناشتن و شاردنەوەی جەستەی مرۆڤ پاش مردنی لە کولتوورێکەوە بۆ کولتوورێکی تر جیاوازە، هەندێک لە ڕێبازەکان ئاستێکی زۆر ترسناکیان تێپەڕاندووە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی ئیسنا شێوازە سەیر و نامۆکانی ناشتی مردووی هۆز و ئاینە جیاوازەکانی بڵاوکردووەتەوە:

ئیندوکنیبالیسم

لە هەندێک کولتووردا باشترین خزمەتکردن بە مردوەکان خواردنیانە، مرۆڤناسان بە "ئیندوکنیبالیسم" ناوزەندی دەکەن، بۆ پەیڕەوانی ئەم ڕێبازە خواردنی گۆشتی مردووەکان ڕێگایەکە بۆ هەبوونی پەیوەندییەکی بەردەوام لەنێوان کەسانی زیندو کەسانی مردوو، هەروەها ئەم کارە بۆ ئاسانکردنەوەی ترس و نەفرەتی مردن دەکەن و پێیانوایە مردووەکان چاوەڕوانی ئەمە لە زیندووەکان دەکەن، لە ئێستادا پەیڕەوانی ئەم ڕێگایە زۆر کەمن ئەوانیش خەڵکانی "ملانزیا" لە پوپای گینی نوێ لە ڕۆژئاوای ئەفریقیا و خەڵکانی هۆزی " ڤاری " لە بەرازیل.

"ناشتنی ئاسمانیی" بوداییەکانی تبت

کاتێک دەتوانیت بەگۆشتی تازەمردووان گیانلەبەرەکان تێربکەیت بۆچی خۆتان ئەیخۆن؟ ئەمە ئایدیای بوزاییەکانی ناوچەی تبتە کە بە ناشتنی ئاسمانی ناودەبرێت، کولتووری وردکردنی لاشەی مردوەکان و سپاردنی بە گیانلەبەرەکان بەتایبەتی بۆ باڵندەکان، هەندێکجار لاشەکە بە ساهغی بەجێدەهێڵدرێت بۆ داڵەکان، گەرچی ئەم ئایدیایە زۆر گەمژانەو نەفرەتلێکراو دێتە بەرچاو، بەڵام بۆ پەیڕەوانی بوزا شتێکی زۆر ئاساییە و پێویست بە دوودڵی ناکات، بەڵکو بە ڕێگایەکی دڵسۆزانە و خەمخۆرانەی دەزانن، لە ئەمڕۆدا زیاتر لە سەدا ٨٠ ی بوزاییەکانی تبت ڕێگای ناشتنی ئاسمانی هەڵدەبژێرن، کولتوورێک کە هەزاران ساڵە پەیڕەودەکرێت.

هەڵواسین

ژیانی شاراوەی خەڵکانی "بو Bo" لەدۆڵی هامپ پۆند لە باشوری ڕۆژئاوای ویلایەتی گونگژیەن لە وڵاتی چین، بۆ ماوەی پێنج هەزارساڵ ژیاون، پێش ئەوەی کۆمەڵکوژ بکرێن لەلایەن مینگ دیناستی پێنج سەد ساڵ پێش ئێستا، ئەمڕۆ هۆزی بو بەتەواوی لە بیرکراون، بەڵام تابووتەهەڵواسراوەکانیان بەشێوەیەکی دراماتیکی لەشوێنی خۆیان ماونەتەوە، کە سندوقی لە دار درووستکراون لە بەرزی نزیکەی ١٠٠ مەتر لەناوچە تاوێرەکاندا هەڵواسراون، ١٦٠ تابوت بەتاوێرەکانەوە و لەناو ئەشکەوتەکاندا هەن، ئەم تاوێرانە بەشێوەیەکی سەیر کونکراون و بە ڕەنگی سوور تابلۆیان کێشراوە لەناو ئەشکەوتەکاندا کە ئاماژەن بۆژیانی هۆزی بو، هۆکاری ئەم ناشتنە تائێستا نادیار و شاراوەیە.

ساتی

هەرچەند ئەم شێوازە لە ئێستادا لە هیندستان قەدەغەکراوە، ئەو ژنانەی تازە بێوەژن دەکەوتن بەپێی ئەم ڕێبازە دەبوو وەکو قوربانییەک خۆیان فڕێبدەنە ناو ئاگرێکی زۆر بەهێز کە بۆ سوتاندنی مێردەکانیان هەڵگیرسابوو،  وادەردەکەوت ئافرەتەکان خۆبەخشانە خۆیان کارەکە ئەنجام دەدەن، بەڵام لە ڕاستیدا بە زۆر لەلایەن خێزانی هاوسەرەکانیانەوە دەبوو خۆیان بسوتێنن بۆڕێگری کردنیان لە شووکردنەوەیان بە بیانووی بەیەکگەیشتنیان لەگەڵ هاوسەرە مردووەکەیاندا لە جیهانێکی تردا، ئەمەش لە چەند کۆمەڵگایەکی وەک میسریەکۆنەکان، یۆنانیەکان و گۆتییەکان باوبووە.

ناشتنی ڤایکینگی

بۆ ئافرەتانی کۆیلەی کەسانی خاوەن پلەوپایەی هۆزی فایکینگ، مەراسیمی ناشتنی مردووەکان زۆر بێ بەزەییانەبوو، کاتێك کە ڕابەری هۆزەکە دەمرد، بۆماوەی ١٠ ڕۆژ لە گۆڕێکی کاتیدا لاشەکە دادەنرا و هەموو ڕۆژێک پۆشاکی نوێیان لەبەردەکرد و شەرابی بۆ دادەنرا، پاشان دەبوو ئافرەتێکی کۆیلە بکرێت بە قوربانی، کاتێک مەراسیمی ناشتن دەستیپێدەکرد ئافرەتە کۆیلەکە لە چادرێکەوە بۆ چادرێکی تر دەڕۆشت و دەستدرێژی دەکرایەسەر پاشان بە گوریسێک ملی توند دەبەسترا تا نزیکی مەرگ و ئنیجا لەلایەن گەورەی هۆزەکەوە بە خەنجەر دەکوژرا، لە کۆتایشدا لاشەی گەورەی هۆزەکە و ئافرەتەکۆیلەکە دەخرایە بەلەمێکی دارینەوە و ئاگری تێبەردەرا و دەخرایە ئاوەوە.

پەنجەبڕینەوە

بۆ خەڵکانی هۆزی دانی لە غینیای نوێ، مردنی کەسێکی نزیک کارەساتێک بوو دەبوو پەنجەکانیان بقرتێنن، ئەمەش تەنها بۆ ڕەگەزی مێی کەسوکاری مردوەکەبوو، ئەم کارە بۆ ڕازیکردن و دوورخستنەوەی ڕوحی مردوەکان دەکرا هەروەها ئەم ئازارە فیزیکییە بۆ پیشاندانی هەست خەم و بێزاری بوو، بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمی پەنجەقرتاندنەکە بەتوندی دەستیان دەبەسترایەوە و پاشان بە تەور دەقرتێنرا، پەنجە قرتاوەکانیش یا هەڵدەگیران لە شوێنێکی تایبەتدا یاخود دەسوتێنران.

ڤامدیهانا

خەڵکانی مالاگاسی مەداگاسکار، بەهیچ شێوەیەک "وشەی ڕوحی شاد بێت" یان نەبیستوە، ئەوان بۆ ناردنی ڕوحی مردووەکان بۆ ژیانی پاش مەرگ مەراسیمی مردوو بە مۆسیقا و سەما دەردەبڕن، زیاتر لە سێ سەد ساڵە ئەم کولتوورەیان هەیە، ئەم کولتوورە لە هەندێک لە  کڵێساکانی مەسیحی دا باوبووە.

تۆتم

تۆتم بەشێکە لە ناوچەکانی باشوری ڕۆژئاوای ئەمریکا و بەخەڵکانی "هید" ناودەبرێن، بۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنی گەورەی هۆزەکەیان، چەند کەسێکی بەهێز بە کووتەک لاشەکە دەکوتن تاکو پارچەپارچەدەبێت و پاشان دەخرێتە ناو سندوقێکی دروستکراو لە دار، ئەم لاشەیە دەبرێتە بەردەم ماڵی مردووەکە تاکو پاسەوانانی گەشتی ڕووحەکەی لەگەڵیدا بن، بانگخوازانی مەسیحی بۆ سەرکەشی ئەچوون بۆ ئەم ناوچەیە، بەڵام بەهۆی ناخۆشی بۆنی ئەو لاشەیەوە بەپەلە ناوچەکەیان بەجێ دەهێشت.

ناشتن بەشێوەی خەڵکانی ڕەسەنی ئوسترالیا

 باشترین بەشی مەراسیمی ناشتنی مردووەکەیان ئەوەیە خانەوادەی مردووەکە دەتوانن شتێک بە یادگاری هەڵبگرن، ئەویش ئێسکەکانی مردووەکەیە، پاش مردنی لاشەی کەسەکە دەبرێتە شوێنی بەرز و بە گەڵاو لقەدارەکان دادەپۆشرێت بۆماوەی چەند مانگێک تاکو لاشەکە دەڕزێت، هەندێکجاریش شلەی دەرچووی مردووەکە لەشی کەسانی گەنجی پێ چەوردەکرێت تاکو بەختێکی باشیان هەبێت، پاشان ئێسکەکان کۆدەکرێنەوە و بەڕەنگی سور ڕەنگ دەکرێن و دەبرێن بۆ ئەشکەوتێک یاخود شوێنێکی پەنا، هەندێکجار خزمەکانی دەتوانن تاکو یەک ساڵ ئەو ئێسکانە بەخۆیاندا هەڵواسن، پاشان نابێت بەهیچ جۆرێک هیچ کەس ناوی مردووەکە بهێنێت.

مەراسیمی ناشتنی زەردەشتییەکان

کێشەیەک کە زەردەشتییەکان لەگەڵ مردوەکاندا هەیانە ئەوەیە، بڕوایان وایە لاشە سیفەتێکی هەیە کە هەرشتێک لەگەڵیدا پەیوەندی هەبێت ئالوودەی دەکات، ئەمەش چ زەوی بێت یاخود لاشەی مرۆڤ یان ئاگر، مەراسیمەکە بە پاککردنەوەی لاشەکە دەستپێدەکات کە تەنها یەک کەس بۆی هەیە ئەم کارەبکات، ئەویش ئەندامێکی ڕاهێنراوی کۆمەڵگای زەردەشتییە، کاتێک لاشەکە پاکرایەوە دەخرێتە پارچەقوماشی کەتانەوە و دووجار سەگێک دەهێنن بۆنی پێوەبکات، سەردەشتییە کۆنەکان بڕوایان وابوو ڕوحی خراپ لە لاشەدا بەبینینی سەگ دەڕوات،  پاش بینینی لاشەکە لەلایەن کەسانی ئامادەبووی مەراسیمەکە کە دەستلێدانی قەدەغەیە، لاشەکە دەبرێت بۆ خانەیەکی بەرز کەپێی دەوترێت بورجی بێدەنگی، پاشان پۆشاکەکانیان لەبەردادەکەنن و دواتر لەناویدەبەن، هەرلەوێدا لاشەکە لەلایەن داڵەکانەوە دەخورێت، ئەوان پێیانوایە بەم مەراسیمە کەمترین زیان کەسانی زیندوو دەگات.