سەردێڕ:

کەجەکە شەهیدبوونى سەرکردەیەکى راگەیاند

فۆتۆ: 
2019-07-07

7703 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا، کۆنسەی سەرۆکایەتی کۆماجڤاکێن کوردستان- کەجەکە، شەهیدبوونی دیار غەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە و دوو گەریلای لە قەندیل ڕاگەیاند.

لەراگەیەنراوەکەى کەجەکەدا هاتووە، لە ٥ى تەموزدا لە هێرشێکى ئاسمانیدا بۆسەر قەندیل ئەو ئەندامەى کۆنسەى سەرۆکایەتى و لەگەڵ دوو گەریلاش بە ناوەکانى "دەوران" و "شاهین" شەهید بوون.

 هاوکات کەجەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، "دەوڵەتى تورکیا بە هاوکارى باشورى کوردستان بەشێوەیەکى پلان بۆدارێژراو هێرشەکەى ئەنجامداوە و شەهید بوونى ئەو سەرکردەیەش کراوەتە ئامانج."

لەلایەکى دیکەوە بەگوێرەى هەواڵى میدیا تورکییەکان ئەندامێکى کۆنسەى سەرۆکایەتى کەجەکە لە ئۆپراسیۆنێکى هاوبەشی دەزگای هەواڵگری میت و هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا لە پێچەکانی کورتەک لە قەندیل شەهیدكراوە.

دیار غەریب محەمەد لەدایکبووی ١٩٧٣ی سلێمانییە و نازناوی هەڵمەت دیار بووە.

ناوبراو لە ساڵى ١٩٩٢دا چووەتە ریزەکانی پارتى کرێکارانى کوردستان پەکەکە و یەکێک بووە لە حەوت ئەندامەکەى کۆنسەى سەرۆکایەتی کەجەکە.

 ئ.ر