سەردێڕ:

هۆشداریى لە دوو جۆر ماستى کالە دەدرێت

فۆتۆ: 
2019-07-07

5195 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامییەتى سلێمانى هۆشدارییدا لە دوو جۆر ماستى کالە و رایگەیاند، به‌پێی پشكنینی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئەو دوو جۆرە ماستە شیاوی خواردن نییه‌ و له‌ پشكنین ده‌رنه‌چووه.‌

قائیمقامییەتى سلێمانى لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان دوای ئه‌وه‌ی جۆره‌كانی ماستی كۆمپانیای كاله‌ براوه‌ بۆ بشكنین بۆ دڵنیابوون له‌ لایه‌نی ته‌ندروستی و ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ردوو جۆری (ماستی به‌یانیان ٧٠٠ گرامى و سڤن ٢ كیلۆگرامى ) ته‌ندروست نین بۆ خواردن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رنه‌چووه‌.

ئاماژەى بەوەشکردووە، به‌پێی راپۆرته‌كه ده‌ست به‌سه‌ر‌ (٥٤٠) دانه‌ له‌ ماستی به‌یانیان و (٢٤٠) دانە ماستی سڤنی كۆمپانیاكه‌دا گیراوه‌ و دوای پشكنین له‌ناو براوه‌ كه‌ به‌رواره‌كه‌ی له‌ ٢٦ى ٦ى ٢٠١٩ ده‌ستپێده‌كات و له‌ ٢٧ى ٧ى  ٢٠١٩كۆتایی پێدێت.‌

روونیشیکردووەتەوە، هەر به‌پێی راپۆرتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌كۆی (٨) جۆری ماستی كۆمپانیای كاله‌ كه‌ پشكنینیان بۆ كراوه‌ ته‌نها هه‌ردوو جۆری (به‌یانیان و سڤن) له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوون و جۆره‌كانی تر به‌پێی پشكنینه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌ و بۆ خواردن گونجاون.

ئەوەشى ئاشکراکردووە، "سه‌ره‌ڕای له‌ناوبردنی ئه‌و بڕه‌ ماسته‌ نه‌شیاوه‌ش كۆمپانیاكه‌ به‌ بڕێك پاره‌ سزا دراوه‌."