سەردێڕ:

​ هاتوچۆی هەولێر: هاوڵاتیانی عەرەب دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن بە ناوی خۆیانەوە

فۆتۆ: 
2019-07-07

1817 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، هاوڵاتیانی عەرەب دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان ڕاستەوخۆ بکەن بە ناوی خۆیانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە، ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب و دانیشتوی شاره‌كانی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا بۆ تۆماركردنی ئوتومبێله‌كانیان به‌ناوی خۆیان راسته‌وخۆ ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بكه‌ن وه ‌له ‌پاش پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ پێویسته‌كان بۆ تۆماركردن ئۆتۆمبیله‌كان به‌ناویان ده‌كرێت".

ئەمەشی ڕاگەیاندووە، "هاوڵاتیانی عەرەبیش وه‌كو هه‌ر هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی هه‌رێم مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و پێویست ناكات په‌نا بۆ بریكارنامه‌ی دادنوسی یان بریكارنامه‌ی كۆمپانیاكان یان هه‌ر شتێكی تر ببه‌ن".

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر هاوڵاتیانی عەرەب نەیاندەتوانی ئۆتۆمبێل بکەن بە ناوی خۆیانەوە و زۆر جار هاوڵاتییەکی هەرێمیان بۆ ئەو کارە بەکاردەهێنا.