سەردێڕ:

ئایا سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکی بەهێزترە یان ئێس٤٠٠ی ڕوسی ؟

فۆتۆ: 
2019-07-07

16528 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەى ڕابردوو بەشێک لە شیکەرەوە سەربازییەکان بە هۆی ڕووداوەکانی شەڕی نێوان سعودییە و یەمەن و تێپەڕینی چەند موشەکێکى حوسییەکان بۆ قوڵایی خاکی سعودیە ئاماژەیان بەوەکرد کە سیستمی پاتریۆت کەڵکی نیە و ناتوانێت ئاسمان بە باشی بپارێزێت.

هەر لەم بارەوە تورکیا کە یەکێکە لە وڵاتانی ناتۆ و هاوپەیمانی لە مێژینەى ڕۆژئاوا گرێبەستى کڕینى سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێس٤٠٠ی لەگەڵ ڕوسیا کرد و وا بڕیارە لەم ماوەیەدا وەریبگرێت.

ئەم ڕووداوانە ئەوەیان هێنایە بەرباس کە ئایا سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکی بەهێزترە یان ئێس٤٠٠ی ڕوسی ؟

ئێس ٤٠٠

کۆی سیستمەکە لە سێ بەشی سەرەکی پێکدێت کە بەشی یەکەم پێکهاتووە لە ١٢ سەکۆی موشەکی دژە فڕین و بەشی دووەمیش چەندین ڕادار و کارپێکەری ئەلیکترۆنی سیستمەکەیە و بەشی سێیەمیش تیمی سیانە و چاککەرەوەن.

ـ ئەم سیستمە دروستکراوە بۆ خستنەخوارەوەى موشەک و فڕۆکە لە مەودای دوور و مامناوەند دا.

ـلە توانایدا هەیە بە دووری ١٥٠ کیلۆمەتر ئامانجەکانی بپێکێت و بەشێک موشەکەکانیشی لە دووری ٦٠ کیلۆمەتر بە ووردی ئامانج دەپێکن.

ـ سنوری کارکردنی ئاسمانی سیستمەکە لە بەرزی ١٠مەتر  بۆ ١٧ کیلۆمەتر لە ئاسماندا کاردەکات.

ـ پێویستى بە ١٥ چرکە هەیە تا بتوانێت یەکەم موشەک ئاراستەى ئامانجەکەى بکات.

ـ لە هەر یەکەیەک چوار موشەک بەکاردەهێنێت و  بە شێوەیەک بۆ دوور و نزیک و مامناوەند کار دەکەن.

پاتریۆت:

ـ پێکهاتووە لە چوار بەشی سەرەکی ئەوانیش ڕادار  و  ژووری چاودێری و موشەکەکان و  موشەکە هاوکارەکان.

ـ ڕادارەکەى لە توانایدا هەیە لە یەک کاتدا ٥٠ ئامانج دیاریبکات و لە ماوەی ٩ چرکەدا زانیارییەکان دەداتە ژووری چاودێری و دوای هەڵسەنگاندن ئەفسەرەکە بڕیار لە بارەى تەقاندی موشەکەکان دەدات.

ـ سیستمەکە لە نزیک شوێنە سەربازی و بنکە ئاسمانییەکان جێگیر دەکرێت و  لە بنەچەدا بۆ ئامانجە دوور مەوداکان دروستکراوە.

ـ لە توانایدا هەیە بە دووری ١٦٠ کیلۆمەتر ئامانجەکانی بپێکێت و بەشێک لە موشەکەکانیشی لە دووری ٧٥ کیلۆمەتر بە ووردی ئامانج دەپێکن.

سنوری کارکردنی ئاسمانی سیستمەکە لە بەرزی ٦٠ مەتر بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە ئاسماندا کاردەکات.

پێویستى بە ٩ چرکە هەیە تا بتوانێت یەکەم موشەک ئاراستەى ئامانجەکەى بکات.

ـ لە توانایدا هەیە لە یەک کاتدا ١٦ موشەک ئاراستەى ئاسمان بکات  کە درێژى هەر یەکێکیان ٥ مەترە و هەڵگری کڵاوەیەکى ٧٣ کیلۆگرامی مادەى تەقینەوەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا ڕوسیا ڕایگەیاندووە، سەرقاڵی دروستکردنی سیستمی ئێس ٥٠٠ کە پێشکەوتووترە لە ئێس ٤٠٠ و هاوتای  سیستمەکانی  باک١ و باک ٣ی پاتریۆتی ئەمریکییە.