سەردێڕ:

ئەندامێکى ئەنجومەن: لەم مانگەدا پرۆژەى شەقامى ١٠٠ مەتریی سلێمانى دەستپێدەکات

فۆتۆ: 
2019-07-07

2854 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ئاشکرایکرد، له‌م مانگه‌دا پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠مه‌تری  دەستپێدەکات کە شوێنى نیشتنەوەى فڕۆکەشی دەبێـت.

ڕه‌مه‌زان نامیق بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگه‌یاند، به‌سێ قۆناغ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا لە تاسڵوجەوە دەستپێدەکات و لە پشت فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە درێژدەبێتەوە تاوەکو دەگاتە زڕگوێز و سەر رێگەی عەربەت.

هاوکات ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو دوو به‌شه‌ی دیكه‌ی سلێمانی كه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌دا هاتووه‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێناكرێت، چونكه‌ له‌و دوو شوێنه‌دا زیاده‌ڕه‌ویی زۆر كراوه‌ و شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری بۆ ٣٠ مه‌تر بچووك ده‌كاته‌وه‌.

ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى پارێزگا باسی لەوەشکرد، به‌ڵێندراوه‌ به‌رله‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ كاره‌كانی بكرێت.

پێشتریش رێکەوت زەکی ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، "شەقامی ١٠٠ مەتری گۆڕاوە بۆ جووت سایدی تاسڵوجە – عەربەت و تائـێستا یەک دینار نەخراوەتە خزمەتی دەستپێکردنی پرۆژەکەوە."

ئ.ر