سەردێڕ:

ئەمریکا.. لە تەقینەوەیەکدا ٢٠ کەس برینداربوون

فۆتۆ: 
2019-07-07

1068 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک بەھۆی دزەکردنی غاز لە مۆڵێکی ویلایەتی فلۆریدای وڵاتی ئەمریکا بەلانی کەم ٢٠ کەس برینداربوون

بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی خۆجێی ئەو وڵاتە بڵاوکراوەتەوە، لە شاری پلانتەیشنیی باشووری ویلایەتی فلۆریدا، بەھۆی دزەکردنی غازەوە تەقینەوەیەک لە مۆڵێکی ئەو شارە روويدا

تەقینەوەکە لە رێستۆرانتێکی پیتزا روویداوە و بەلانی کەم ٢٠ کەس برینداربوون کە دۆخی تەندروستی دووانیان ناجێگیرە

بەھۆی تەقینەوەکە شوێنەکانی دیکەی کارکردنیش زیانیان بەرکەوتوە و شەقامی بەردەم مۆڵەکەش بە رووی ھاتووچۆدا داخرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی ئەو شارە رایگەیاندووە، کە تەقینەوەکە بەھۆی دزەکردنی غازەوە بووە.