سەردێڕ:

بەم میوانە پێستت لە مەترسییەکانی تیشکی خۆر بپارێزە

فۆتۆ: 
2019-07-06

2645 جار خوێندراوەتەوە

زۆر لە خەڵک حەزدەکەن لە وەرزی هاویندا مۆڵەت و پشووەکانیان لە کەنار دەریا و رووبارەکان بەسەرببەن، بێئاگان لەوەی کە تیشکی خۆر بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەریی هەیە لەسەر پێست و سوتانی، کە پێ دەوترێت خۆربردن.

بەشێک لەو کەسانە بەهۆی ڕێنماییە پزیشکییەکانەوە پەنادەبەنەبەر دژە خۆر بەرلەوەی مەلە بکەن، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن ماڵپەڕی (ڕیدەرز دایگست)ی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بە ژمارەیەک لە میوە و خواردنەوە کردووە کە کاریگەرییان هەیە لەسەر پاراستنی پێست لە مەترسی و زیانەکانی بەرکەوتنی خۆر یان خۆربردن، بەتایبەت تیشکی سەروو بنەوشەیی لەوانەش:

١-مزرەمەنییەکان: بەو پێیەی پێکهاتەی لیمۆنینیان تێدایە، مەترسیی دووچاربوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی پێست بە ڕێژەی ٣٤% کەمدەکاتەوە، ئەمەش توێژینەوەیەکی زانکۆی ئەریزۆنای ئەمریکا پشتڕاستی کردووەتەوە.

Related image

٢- چای سەوز: بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی ویستکنسنی ئەمریکا، چای سەوز یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە دژە ئۆکسانی تێدایە و یەکێک لە سوودەکانی بریتییە لە وەستاندنی لەناوچوونی بۆ هێڵی شانەکانی پێست کاتێک بەر خۆر و تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەکەوێت.

Image result for ‫الشاي الأخضر‬‎

٣- گێزەر: بەهۆی بوونی مادەی کاروتینات تیایدا سوتانەوەی پێست و بەرکەوتنی پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت، هەروەها ئەم مادەیە لە میوە و سەوزە ڕەنگ سور و زەرد و پرتەقاڵییەکانیشدا هەیە.

Related image

٥- شیلک: یەکێکە لەو میوانەی کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر پاراستنی پێست لەکاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆر و چارەسەرکردنی سوتانەوەکانی پێست، هەروەها بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین سی، هاوکاردەبێت لە کوشتنی ئەو بەشانەی پێست کە کاردەکەن لەسەر بڵاوکردنەوەی خانە شێرپەنجەییەکان.

Related image

٥- هەنار: یەکێکە لەو میوانەی کە بڕێکی زۆر مادەی دژەئۆکسانی تێدایە، یەکێک لەوانە ترشی "ئیلاجیک"ە، کە پارێزگاری دەکات لە خانەکانی پێست لە تیاچوون کاتێک بەر تیشکی خۆر یان تیشکی سەروو وەنەشەیی دەکەوێت.

Related image

٦- تەماتە: بەهۆی ڕەنگە سورەکەیەوە و بوونی مادەی لیکۆبینی دژە ئۆکسان، یەکێکە لەو مادانەی پارێزگاری دەکات لە پێستی مرۆڤ. بەگوێرەی تویژینەوەیەکی بەریتانی ئەو ئافرەتانەی کە هەستیان بە کەمبوونەوەی دیاردەی سوربوونەوەی پێست کردووە کاتێک چوونەتە بەر خۆر، دەرکەوتووە هۆکارەکەی ئەوەبووە لە ژەمەکانیاندا بڕێکی باش تەماتەیان خواردووە.

Image result for ‫البندورة‬‎

٧-  ترێی سور: ترێ بە گشتی یەکێکە لە میوە هاوینەکان و کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر پاراستنی پێستی لەش، بەتایبەت ترێی سور کە یەکێکە لەو میوانەی پێکهاتەی "ڕیسڤیراترۆڵ"ی تێدایە، کە پێست دەپارێزێت لە مەترسییەکانی بەرکەوتنی تیشکی خۆر و شێرپەنجەی پێست.

Image result for ‫العنب الأحمر‬‎

ع.م