سەردێڕ:

چۆنیەتیی دابەزاندنی کێش بەشێوەیەکی تەندروست

فۆتۆ: 
2019-07-06

3891 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی زانستی خۆراک رێگایەکی خێرا و تەندروستی بۆ دابەزاندنی کێش خستووەتەڕوو کە کاریگەری باشی لەسەر تەندروستی جەستە و مێشک دەبێت.

لە بابەتێکی تەندروستییدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانیدا بڵاوکراوەتەوە، د.بینایی کامەران پسپۆڕی زانستی خۆراک چۆنیەتی دابەزاندنی کشێی خستووەتەڕوو بە شێوەیەکی تەندروست.

ئەو پزیشکە پسپۆڕەی بواری خۆراک ئاماژەی بەوەکردووە، رێجیمی كيتوجينك واته خواردنی رێژەيەكی زۆرى چەوری و هەموو بابەتەكانی گۆشت و مريشك، واتە بەشێكی زۆری خواردنەكانی رۆژانه چەوری بێت و بەشێكی پرۆتين وه زۆر كه م يان لەسەدا١٠ بۆ لەسەداس ٢٠ كاربۆهايدرایت بێت، بەشێوەيەك لەش چەوریی بەكاربهێنێت وەك سەرچاوەيەكی ووزه.

د.بینایی کامەران پێیوایە ئەم شێوازی نانخواردنه راسته رێگايەكی سەركەوتووه بۆ كێش دابەزاندن، بەڵام رێگایەکیشە بۆ لەدەستدانی تەندروستی گشتیی لەش، چونكه چەوریی بەو رێژە زۆره بەردەوام بخورێت دەبێته هۆی تێكچوونی ترشی خانە و تێكچوونی هاوسەنگی هۆرمۆنەكانی لەش كه بەردەوام بوون له سەر ئەم شێوازی نان خواردنه دەبێته هۆی نەخۆشی جۆراوجۆر و لەدەستدانی تەندروستی بۆ هەتاهەتايه.

ئەو پزیشکەی زانستی خۆراک، ئەوەی خستووەتەڕوو کە وازهێنان لەو شێوازی رێجیمکردنە دەبێته هۆی قەڵەوبوونەوه به خێرايی، دەڵێت "من وەك پزيشكی خۆراك ئەم سیستمە بۆ هيچ كەسێك دانانێم، به تايبەتی لەوڵاتی ئێمه كه چەوریيەكان زەيت يان رۆنی رووەكين و يان خراپن و پرۆتينەكانيش گۆشت بن يان مريشك يا ماسی کە رێگاکانی بەخێوكردنيیان ته ندروست نيیه و زۆر خواردنيان دەبێته هۆی نەخۆشي جياواز".

له وڵاتان كيتوچينك بۆ ماوەيەك كه دەكرێت، ئەویش لەکاتێکدا خواردنه چەوریيەكان زياتر سه رچاوەكەیان زەيتی گوێزی هیندی و زەيتی زەيتون و شيری بادەم و ئەفۆكادۆ و گۆشتی ماسی سەلەموون و مريشك و گۆشت و هێلكەی ئوركانيك بن.

د.بینایی کامەران جەخت لەوە دەکاتەوە پێویستە لە کاتی دابەزاندنی کێشدا ڕەچاوی ئەو سیستم و شێوازە بکرێت کە بەکاردەهێنرێت، چونکە هەندێک رێگاهەن کەدەبنە هۆی دروستبوونی چەندین نەخۆشی.

ئەو پزیشکە پسپۆڕە بە پێویستی دەزانێت هاوسەنگی خواردن و وەرزش و خەوی شەو و ئاوخواردنەوەی زۆر، بكرێته شێوازێكی نوێی ژيانی كەسەكه بۆ ئەوەی رۆژ به رۆژ و ته ندروستتر و جوانتر ببێت.



‌بەپەلە