سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانى: لەم رۆژانەدا کابینەى نوێى حکومەت پێکدەهێنرێت

فۆتۆ: 
2019-07-06

2767 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەم رۆژانەدا کابینەى نوێی حکومەت پێکدەهێنرێت و دەستبەکاردەبن.

نێچیرڤان بارزانى لە وتارى ماڵئاوایی لە وەزیرەکانى کابینەى هەشتەمى حکومەت ئاماژەى بەوەکرد، لەکابینەکەیدا رووبەڕووى سەختترین دۆخ بوونەتەوە کە لەدواى راپەڕینەوە هاوشێوەى نەبووە.

وتیشى، لەو ساڵانەدا چەندین هەوڵدرا بۆ شکستهێنان بە حکومەت، بەڵام ئەوان لەکارەکانى خۆیان بەردەوام بوون، هیواشى خواست جارێکى تر پەنا نەبرێتەوە بۆ پاشەکەوتى موچەى فەرمانبەران.

نێچیرڤان بارزانى جەختیکردەوە، دەیانەوێت کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا لەچوارچێوەى دەستوردا چارەسەربکەن، بەڵام دەبێت بەغدا درک بەوەبکات هەرێم بەپێی دەستور فیدراڵییە و مامەڵەشى لەسەر ئەو بنەمایە بێت.

ئەوەشى خستەڕوو، هەرکات بەغدا لەسەر بنەماى فیدراڵى مامەڵەى لەگەڵ هەرێم کرد کێشەکان چارەسەر دەبن.