سەردێڕ:

وێنە.. کۆمپانیای ڤۆڵکسڤاگن مینی پاسە مێژووییەکەی دروستدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-07-06

4089 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ڤۆڵکسڤاگنی ئەڵمانی ئاشکرایکرد، مینی پاسە مێژووییەکەی بە شێوەیەکی نوێ و سەرنجڕاکێش دروستدەکاتەوە، هەرچەندە شێوازە کلاسیکییەکەی وننەکردووە، بەڵام تایبەتمەندییەکانی دەبێتە مایەی سەرنجڕاکێشانی ئەوانەی پێی سەرسامن.

ماڵپەڕی "ماشابل" بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە ناوەندی داهێنان و ئەندازیاریی ڤۆڵکسڤاگن لە ئەمریکا ئەو بەرهەمە نوێیەی کۆمپانیاکە ئاشکراکراوە، شێوەی ئەو مینی پاسە بەناوبانگە لە ناوەوە و دەرەوە، بە هەمان مۆدێلی ساڵی ١٩٦٢ دروستکراوەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئەو مینی پاسە نوێیە کارەباییە و بە سوتەمەنی ئیش ناکات، کە پشت بە سیستمێکی ئەلکترۆنی پێشکەوتوو دەبەستێت لە ڕۆیشتن لە ڕێگەی باترییەکی ئاساییەوە، کە بە هەمان شێوەی باتریی پاسی "تسلا"ی مۆدێل ٣ وایە.

لە دیارترین تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکە، کەمێک بەرزدەبێتەوە لە شوێنی خۆی، کاتێک شۆفێرەکەی لێی نزیکدەبێتە و کاتێکش لێی دووردەکەوێتەوە نزم دەبێتەوە.

لەناو پاسەکە کۆمپیوتەرێکی تێدایە، تەواوی وردەکارییەکانی پێویست بە لێخوڕینی ئوتۆمبێلەکە لەخۆدەگرێت، بە مەبەستی لێخوڕینێکی سەرکەوتوو و ئارام.

بەهۆی بوونی چەند مایکرۆفۆنێکی جێگیرەوە دەتوانرێت لە ڕێگەی دەنگەوە تایبەتمەندیی "هاریکاریی دەنگی" چالاک بکرێت، هەروەها ئوتۆمبێلەکە سیستمی ناسینەوەی تێدایە و دەتوانێت دەموچاوی شۆفێرەکەی بناسێتەوە، بەرلەوەی دەرگاکانی بکاتەوە.

ماڵپەڕەکە ئاشکرایکردووە، مینی پاسی کۆمپانیای ڤۆڵکسڤاگن هێشتا هەر بیرۆکەیە، نازانرێت ئایا دواتر دەخرێتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن یان نا.

ع.م


من المتوقع أن تطرح الحافلة في الأسواق عام 2022

‌بەپەلە