سەردێڕ:

هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم

فۆتۆ: 
2019-07-06

2096 جار خوێندراوەتەوە

ئێران کاردانەوەی بەرامبەر داوایەکی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبردنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم نیشاندا و رایگەیاند، ئەوە یەکناگرێتەوە لەگەڵ سەروەریی یاسا.

نوسینگەى ڤیەنناى ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، ئەمریکا تاکلایەنە و بە شێوەیەکی نەگونجاو لەگەڵ یاسادا لە پلانی کاری هاوبەش(KOEP ) کشاوەتەوە و بەوەش زیانی گەیاندووە بە رێککەوتنەکە.

روونیشیکردووەتەوە، بۆ رێگریکردن لە جێبەجێکردنی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، ئەمریکا چەندین رێگای گرتووەتەبەر، هاوکات هەڵوێستی ئەمریکاشی لەبارەی رێککەوتنەکەوە بە مایەی نیگەرانی وەسفکردووە.

باسی لەوەش کردووە، "لەکاتێکدا ئەمریکا خۆی زیانی گەیاندووە بە رێککەوتنەکە و داوای کۆبوونەوە دەکات، ئەمە ئاماژەیە بەوەی یەکناگرێتەوە لەگەڵ سەروەریی یاسا و هەمەلایەنیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان."

لە راگەیەندراوەکەى نوسینگەى ڤیەنناى ئێراندا ئەوەش هاتووە، پێشهاتەکانی ئەم دواییە هیچ پەیوەندییەکی بە چاودێریی ئەمنیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و دەستەی بەڕێوەبردنەوە نییە، لەکاتێکدا ئەو میکانیزمانەی پێشنیاری بابەتەکانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی (KOEP) ەوە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، باڵیۆز جاكی وۆڵكۆت لە لقی ڤیەننای نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم(UAEA) كردووە‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ تاوتوێكردنی دواین راپۆرت له‌باره‌ی چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت.

ئ.ر


‌بەپەلە