سەردێڕ:

گرانترین جیابوونەوە لە جیهاندا

فۆتۆ: 
2019-07-06

4572 جار خوێندراوەتەوە

دادگایەکی ئەمریکا لە واشنتۆن، ڕێککەوتنی جیابوونەوە "تەڵاق"ی نێوان جیف بیزۆس خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن و ماکینزی هاوسەری پەسەند کرد، کە بە گرانترین جیابوونەوەی هاوسەران دادەنرێت.

ڕادیۆی نیشتمانیی ئەمریکا (NPR) ئەمڕۆ شەممە (٦ی تەموزی ٢٠١٩) بڵاویکردەوە، دادگایەک لە واشنتۆنی پایتەخت ڕێککەوتنێکی پەسەند کرد، بۆ جیابوونەی گرانترین جیابوونەوەی هاوسەران لە جیهاندا، کە پێکهاتوون لە جیف بیزۆز و ماکینزی هاوسەری.

Related image

بە گوێرەی هەواڵی رادیۆکە دوای جیابوونەوەکە ماکینزی بە بڕی ٣٨ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار پشکی کۆمپانیای ئەمازۆنی بەردەکەوێت، کە بەرامبەرە بە ٤٦ ترلیۆن دیناری عێراقی.

ئەو دوو هاوسەرە کە ماوەی ٢٥ ساڵ بوو هاوسەری یەکتر بوون، لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بڕیاری جیابوونەوەکەیان ئاشکرا کرد، کە ئەو کات هەندێک لەو بڕوایەدا بوون، بیزۆس مافێکی کەمتری بەربکەوێت، یاخود خۆی و هاوسەرەکەی بڕێکی زۆری پشکەکانیان بفرۆشن.

Image result for amazon divorce

مانگی نیسانی ڕابردوو ئەمازۆن کە بە گەورەترین کۆمپانیای دابەشکردن و فرۆشتن دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان ئاشکرایکرد، ٤%ی پشکەکانی کە کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت و بە ١٩ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت، بە ناوی ماکینزییەوە تۆمار دەکرێت، دوای ئەوەی دادگا جیابوونەوەی ئەو دوو هاوسەرە پەسەند دەکات.

بەو پێیەش بیزۆس پارێزگاری دەکات لە بڕی ١١٤ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار سەرمایەی کۆمپانیاکە، کە هێشتا هەر بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان دادەنرێت.

هاوسەرەکەشی ڕایگەیاند، لەو بڕە پارایە کە لە سەرمایەی کۆمپانیاکە بەریدەکەوێت، نیوەی تەرخاندەکات بۆ کاری خێرخوازی لە چوارچێوەی هەڵمەتی (گیڤینگ هێڵپ) کە پێشتر هەردوو ملیاردێر وارین یاڤیت و بیل گەیتس ڕایانگەیاندبوو.

جێف بیزۆس دامەزرێنەری کۆمپانیا و پێگەی ئەمازۆنە لە بواری فرۆشتنی بازرگانی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە، کە لە ساڵی ١٩٩٤ دامەزراوە.

Image result for amazon divorce

بیزۆس لەمساڵدا و بەر لە بڕیاری جیابوونەوەیان ئاشکرایکردبوو، لەگەڵ خێزانەکەیدا بڕیاریانداوە سندوقێکی کۆمەک بە بڕی ٢ ملیار دۆلار دروستبکەن بۆ بواری هاوکاریکردنی ئەو ڕێکخراوانەی کە لە بواری کاری مرۆییدا کاردەکەن، بەتایبەت بۆ هاوکاریکردنی ئەو خێزانانەی کە شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە.

ع.م