سەردێڕ:

پسپۆڕان؛ پاش تەمەنی ٣٠ ساڵی ئەم خواردنانە مەخۆ

فۆتۆ: 
2019-07-06

35182 جار خوێندراوەتەوە

مرۆڤ لەگەڵ گەورەبوونیدا پێویستە بەشێوازی جیاواز مامەڵە لەگەڵ ئەو خواردن و خواردنەوانەدا بکات کە لە ژەمەکانیدا هەیە، چونکە ئەگەر خۆراکێک بەشێوەیەک لە تەمەنێکی کەمدا زیانی نەبێت، رەنگە لەگەڵ گەورەبوندا بۆ جەستە تەندروست نەبێت.

ماڵپەڕی هێڵسی کامیلیۆن لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوەدەکات، بەگوێرەی توێژینەوەی پسپۆڕانی بواری خۆراک دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی باشتروایە خەڵکی خۆیان لە خواردنی هەندێ خۆراک ببپارێزن، خۆراکەکانیش ئەمانەن:

یەکەم: گەنمەشامی

گەنمەشامی برژاو بەتایبەتی ئەوانەی لە کارگاکەندا دروستدەکرێن، بەهۆی بوونی ئەو رۆنەی تێدا بەکاردێت زیان بە دڵ و سوڕی خوێن دەگەێنێت.

Related image

دووەم: نانی سپی

هاوشیوەی خواردنەوە گازییەکان خواردنی نانی سپیش دوای تەمەنی ٣٠ ساڵ بە تەندروست نازاندرێت، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، باشتر واتە لە جێگای ئەوە نانی بۆر بەکاربهێنیت.

Image result for ‫الخبز الأبيض‬‎

سێیەم: ساس و کەچە

خواردنی ساس و کەچە کە بڕێکی زۆر سۆدیۆم لە پێکهاتەکەیدا هەیە خواردنی لە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی بە تەندروست نازدرێت، لەبەر ئەوەی بە یەکێک لە هۆکارەکانی توشبوون بە ژێرپەنجە دادەندرێت.

Related image

چوارەم: ئەو سەوزەواتانەی لە قوتونراون

لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی سەوزە زۆر تەندروستە، بەڵام سەوزەواتی لە قوتوندراو دەبێتە هۆی دروستبوونی پێکهاتەیەک کە بە "BPA" ناسراوە و هۆکارە بۆ تێکچونی سیستمی هۆرمۆنی جەستە و زیادبونی کێش و نەخۆشی شەکرە، هەروەها  مەترسی توشبوون بە ژێرپەنجەشی لێدەکرێت.

Related image

پێنجەم: پەنیری بەستوو

هەرچەندە پەنیری بەستوو رێژەیەکی کەم چەوری تێدایە، بەڵام رێژەی بوونی شەکرە لە پێکهاتەکەیدا زیاترە لەوەی لە ئایسکرێمێکی ئاساییدا هەیە، ئەوەش وادەکات جەستە بەخێرای کاربۆهیدراتەکان لەدەستبدات، کە بەشەگرنگەکانی خۆراکی مرۆڤن و وزە بە جەستە دەبەخشن.

Related image

هەروەها خواردنەوە کحولی و گازییەکان و ئەو خواردنەوانەی کالۆریان تێدا نیە لەگەڵ ئەو شیرنەمەنییانەی هێچ چەورییەکیان تێدا نیە بە رێژەی جیاواز بۆ کەسانی سەرو ٣٠ ساڵ خراپن و باشتروایە خۆیانی لێ بەدووربگرن.

Image result for Soft drinks hd

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پسپۆرانی بواری ماددە خۆراکییەکان ئامۆژگاری کەسانی تەمەن سەرو ٣٠ ساڵ دەکەن بەوەی باشتروایە خواردنی گوشتی سورەکراو کەمتر بخورێت و خۆیانی لێ بەدوربگرن.

هـ.ع


‌بەپەلە