سەردێڕ:

خانەقین.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-07-06

1487 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ،  کەلار ، گەرمیان حەمەى پور

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە خانەقین کەسێک گیانی لەدەستدا و دوانی دیکەش برینداربوون.

پەیامنێری ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەر ڕێگای جەلەولا خانەقین بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بەیەکیانداداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە کەسێکی گیانی لەدەستداو دووانی تریش بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

ڕوونیشیکردەوە، قوربانییەکان کوردن و دانیشتووی قەزای خانەقینن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو ئەوە نۆیەمین کەسە کە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە سنووری قەزای خانەقیندا دەبنە قوربانی.