سەردێڕ:

​ئێران هەڕەشەى تۆڵەکردنەوە لەبەریتانیا دەکات

بە هۆی کەشتییە نەوتییەکەوە
فۆتۆ: 
2019-07-06

4578 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێران، رایگه‌یاند، تۆڵه‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌ستێننه‌وه‌ به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران له‌ سنوری ئاوی هه‌رێمی خۆڕێبه‌ری جه‌بەلتاریق كه‌ سه‌ر به به‌ریتانیایه‌.

محه‌مه‌د عه‌لی موسه‌وی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێران بە ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێرانی ڕاگەیاندووە، "به‌رامبه‌ر خۆبه‌سه‌رداسه‌پاندن بێده‌نگ دانانیشین و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا په‌رچه‌كردارێكی گونجاومان ده‌بێت".

ناوبراو وتووشیەتی "به‌راشكاوی رایده‌گه‌یه‌نم ده‌بێ به‌ریتانیا له‌وه‌ بترسێت ئێران تۆڵه‌ی خۆی بستێنێته‌وه‌".

ئەمەش لە دوای ئەوە  هات دوێنێ کەشتی بارهەڵگری نەوتی ئێرانی (گریس ١) کە لەلایەن هێزی دەریایی بەریتانیەوە لە ناوچەی (جەبەل تارق) دەستى بەسەرداگیرا.