سەردێڕ:

دووانەیەك بە یەک دڵەوە لەدایكبوون

فۆتۆ: 
2019-07-06

6389 جار خوێندراوەتەوە

لە ویلایەتی ئۆدیشیا لە هیندستان دووانەیەك لەدایكبوون کە یەك دڵیان هەیە، تا ئێستا پزیشکان نازانن چارەنوسی ئەو دوانە چیدەبێت.

ماڵپەڕی زە نیویۆرك پۆست ئاماژەی بەوەکردوە، کێشی ئەو دوانەیە لەکاتی لەدایکبوونیاندا 3.8 کیلۆگرام بووە، یەك دڵی هاوبەشیان هەیە.

لە ئێستادا هەموو پشکنینە پێویستییەکان بۆ ئەم دوانە پێکەوە لکاوە کراوە بۆ دیاریکردنی توانای جیاکردنەوەیان، وێڕای ئەوەی پزیشکان و پسپۆڕان نازانن ئەو دوو منداڵە چی چاوەڕوانیان دەکات لە داهاتوودا، چونکە یەك دڵیان هەیە و رووبەڕووی یەك بەیەکەوە لکاون.

لەو بارەیەوە پرۆفیسۆر سارۆج ساسباتی لەو نەخۆشخانەیەی کە ئەو دوانەیەی تێدا لەدایكبوون وتی: جیاکردنەوەی ئەم دوانەیە ئەستەم دەبێت لەم حاڵەتانەدا، چونکە هەمان ئەندامیی سەرەکیی جەستەیان هەیە، ئەمەش ئەگەری مانەوەیان لەژیاندا پاش نەشتەرگەری کەمدەکاتەوە.

ژ.ن