سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە رووداوی هاتوچۆ

فۆتۆ: 
2019-07-06

2052 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێك رێنامی گرنگ بۆ خۆپارستن لە رووداوەکانی هاتوچۆ:

- بە جۆرێک شۆفێری مەکە وەک ئەوەی شەقامەکە تەنها هی خۆت بێت.

- با بەردەوام چاوت لەسەر رێگاکە بێت.

-هەرگیز لەکاتی شۆفێریکردندا مۆبایل بەکارمەهێنە و سەرقاڵی موزیک و گۆرانی مەبە.

-هیچ مەخۆ و مەخۆرەوە.

-هەوڵ بدە لەو رێگایانەوە نەڕۆیت کە کاریان تێدایە.

-خێرایی سنوردارکراو تێمەپەڕێنە و بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە پابەندبە.

-ئەو جۆرە شۆفێرانە پشتگوێ بخە کە شەڕەنگێزن.

-با ئۆتۆمبێلەکەت مەرجەکانی توندوتۆڵی هەبێت.

ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.