سەردێڕ:

وێنە.. گۆڕستانی فڕۆکە لەکارکەوتووەکان

فۆتۆ: 
2019-07-06

6263 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە وێنەگرە دیارەکان کە هەوادارێکی سەرسەختی بواری فرۆکەوانییە و بەشێکی سەرەکی ژیانییەتی، لە چەند وێنەیەکدا شوێنی فرۆکە لە کارکەوتووەکان یان گۆڕستانی فرۆکەکان لە رۆژئاوای ئەمریکا پێشاندەدات و ئاماژە بەوەدەکات، ئەو هەر لە منداڵییەوە دەربارەی فرۆكەوانی و پێکهاتەی فرۆکەکان خوێندویەتییەوە.

تۆری بایف (تەمەن ٥٨ ساڵ) گەورە وێنەگری بواری فرۆکەکانە و دەڵێت، شتێکی سەیر نیە ئەو زۆر گرنگی بە شوێنی فرۆکە لە کارکەوتووەکان دەدات، چونکە ئەوە بەشێکە لە ژیانی.

بعدسة هذا المصور.. ألقي نظرة داخل "مقابر" الطائرات المهجورة

باسی لەوەشکرد، دوای رێگەپێدانی خاوەنەکانی ئەو سەردانی هەموو ئەو شوێنانە دەکات کە فرۆکەی لەکارکەتووی لێیە و هەندێ کاتیش بەدرێژایی شەو لەو شوێنە دەمێنێتەوە، ئامانجەکەشی ئەوەیە چەندین وێنەی نایابی ئەو فرۆکانە  لە کاتەکانی ئێواران و شەدا بگرێت.

بعدسة هذا المصور.. ألقي نظرة داخل "مقابر" الطائرات المهجورة

ئەو شوێنەی بایف سەردانی دەکات چەندین فرۆکەی جیاوازی مەدەنی و سەربازی لێیە وەکو فرۆکەی B-52s تاوەکو Boeing 747s، لە بەشێک لە وێنەکاندا پێکهاتە ئاڵۆزەکەی ئەو فرۆکانە دەدردەکەوێت و بەشیك لە فرۆکەکانیش لەلایەن بەکارهێنەرانیەوە بە تایبەتمەندییە ناوخۆییەکانی فرکەکە دەناسرێنەوە هەرچەندە بە تەواوی لەکارکەوتوون.

بعدسة هذا المصور.. ألقي نظرة داخل "مقابر" الطائرات المهجورة

ئەو وێنەگرە باسی لەوەشکرد، ئەگەر بتەوێت وێنەی جوان بگریت دەبێت جێگاکە لە گۆشەیەکی جیاواز لەوانیتر ببینی و هەندێ بەشی فرۆکەکان پیشانبدەیت کە سەرنجڕاکێشترە لە بەشەکانی دیکە.

بعدسة هذا المصور.. ألقي نظرة داخل "مقابر" الطائرات المهجورة

ئەو وێنەگرە کە دامەزرێنەری مالپەڕی (Lost America)یە، زۆرترین وینەکانی لە شوێنەکانی وەکو ئامێر و ئۆتۆمبێل و بەنزینخانە لە کارکەتووەکانن، ئەو بەشێکی زۆری وێنەکانی لە کتێبێکدا بەناوی (Boneyard: SoCal’s Aircraft Graveyards at Night ) کۆکردوونەتەوە، کتێبەکە لە ١٥٠ وێنە پێکهاتووە کە رەنگاکانی سور و سەوز و زەرد و مۆر (بنەوشەیی) وەکو روناکی تێیاندا بەکارهێناوە.

بعدسة هذا المصور.. ألقي نظرة داخل "مقابر" الطائرات المهجورة

وتیشی، ئامانجی ئەو لە وێنانە ئەوەیە خەڵکی بە گشتی رای تایبەتی خۆیان لەسەر وێنەکان دەرببڕن و هەستیان بجوڵێنێت.

هـ.ع