سەردێڕ:

ئەمرۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ هەمواری یاساى پارێزگاکان کۆدەبێتەوە

هه‌موارى یاسای ژماره ‌سێى ساڵی ٢٠٠٩ ی پارێزگاكانی هه‌رێم
فۆتۆ: 
2019-07-06

687 جار خوێندراوەتەوە

ئەمرۆ پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەى یەکەم بۆ هەمواری یاساى پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ڤالا فەرید سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا، داوای لە پەرلەمانتاران کردووە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆ ئامادەیی دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان بن.

تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکەش تایبەتە بە خوێندنەوەى یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای هه‌موارى یاسای ژماره ‌سێى ساڵی ٢٠٠٩ ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.

هاوکات لە کۆبونەوەکەدا خوێندنەوەى یەکەم دەکرێت بۆ هەریەک لە پێشنیازی یاسای به‌ خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ سنورى شاره‌وانییه‌كان و پێشنیازی یاساى مرۆڤسازی له‌ هه‌رێم.

ڕۆژی ٣٠ حوزەیران، پەرلەمانى کوردستان بە مەبەستى ڕێککەوتنى لایەنەکان لەسەر پۆستەکانى کابینەى نوێى حکومەت، بە دەنگی ٨٤ پەرلەمانتار خولی بەهارەی دانیشتنەکانی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ درێژکردەوە.