سەردێڕ:

ئەمریکا.. بوومەلەرزەیەکی بەهێز کالیفۆرنیای هەژاند

فۆتۆ: 
2019-07-06

2765 جار خوێندراوەتەوە

لە ویلایەتى کالیفۆرنیای ئەمریکا بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە پلەی ٧.١ بە پێوەری ڕێختەر ڕوویداوە و چەندین بینا و خانوو ڕوخاون.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزە بەهێزەکە  بە پلەی ٧.١  ڕوویداوە و دواتریش پێنج بوومەلەرزەى بچوکتر ڕوویداوە و زیانی مادەی و گیانی لێکەوتووەتەوە.

بوومەلەرزەکە بە دوری ١٦کم  باشوری کالیفۆرنیای هەژاندووە و بە هۆی بوومەلەرزەکە ئاگر کەوتووەتەوە و زیان بەر چەند ناوچەیەک گەیشتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، چەندین خانوو  و بینا روخاون و تا ئێستا ئاماری وورد لە سەر گیانلەدەستدان و زیانەکان نەزاندراون.

‌بەپەلە