سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. فڕۆکەخانەیەک لە چین قەبارەی هۆڵەکەی هێندەی ١٤٠ یاریگا دەبێت

فۆتۆ: 
2019-07-06

4880 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى چین کارەکانی فڕۆکەخانەى شاری پەکینی تەواوکرد کە چاوەڕێدەکرێت ببێتە یەکێک لە فڕۆکەخانە قەرەباڵغەکانی جیهان و قەبارەی هۆڵی چاوەڕوانییەکەى زیاترە لە قەبارەی ١٤٠ یاریگای تۆپی پێی نێودەوڵەتی.

بە پێی میدیا چینییەکان فڕۆکەخانەکە کە دەکەوێتە باشوری پەکین لە توانایدا هەیە ساڵانە نزیکەى ٧٢ ملیۆن گەشتیار  تێیدا گەشت بکەن تا ساڵی ٢٠٢٥ و دواتر بە پێی پلانێک فراوان دەکرێت بۆ ١٠٠ ملیۆن گەشتیار تا ساڵی ٢٠٤٠.

بە پێی ڕۆژنامەى زەسەنی بەریتانیش هۆڵی چاوەڕوانی فڕۆکەخانەکە بە قەبارەی زیاتر لە ١٤٠ یاریگای تۆپی پێ دروستکراوە و ڕێژەیەکى زۆر گەشتیار و پێداویستى خۆشگوزەرانی تێدایە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تێچووی فڕۆکەخانە نوێیەکە  مەزەندە دەکرێت بە ١٢ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار و بەمەش  پەکین دەبێـتە خاوەنەى فڕۆکەخانەیەکى گەورە هاوشێوەی شارەکانی لەندەن و نیویۆرک و تۆکیۆ .

بەرپرسانى فڕۆکەخانەکەش ڕایانگەیاندووە، لە مانگی سێپتەمبەری داهاتوودا دەکرێتەوە بە ڕووی گەشتیاراندا و دوای ئەوەى سەرجەم بەشەکانی تاقیدەکرێتەوە  کە چەندین میترۆ و هێڵی ئاسن و مەیدانی فڕینى تێدایە.