سەردێڕ:

ئه‌مریكا داوای کۆبوونەوەی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم سەبارەت بە ئێران دەکات

کێشەى ئێران
فۆتۆ: 
2019-07-06

965 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مریكا داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم (UAEA) كردووه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ تاوتوێكردنی دوایین راپۆرت له‌باره‌ی چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام بدات.

بەپێی راگەیەنراوێکی لقی ڤیەننای نوێنەرایەتی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، باڵیۆز جاكی وۆڵكۆت داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم(UAEA) كردووه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ تاوتوێكردنی دوایین راپۆرت له‌باره‌ی چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، ئه‌مریكا پشتگیریی به‌هێزی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و ئاژانسه‌كه‌ ده‌كات له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی پشتڕاستكردنه‌وه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێران و رایگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ ئاژانسه‌كه‌ روونی بكاته‌وه‌ كه‌ ئێران به‌ڵێنه‌كانی بردووه‌ته‌سه‌ر یان نا.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی UAEA، ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌وباره‌وه‌ به‌كاربهێنێت.