سەردێڕ:

ئەو دوورگەیەی پارەت دەداتێ بۆئەوەی تیایدا بژیت

فۆتۆ: 
2019-07-06

34257 جار خوێندراوەتەوە

دوورگەیەکی یۆنانی هەوڵدەدات ژمارەی دانیشتووانی لە ٢٤ کەسەوە بۆ ٣٠٠ کەس زیادبکات و بۆ ئەوەش بڕی ٤٥٠ یۆرۆی مانگانە و پارچەیەک زەویی بە خۆڕایی دەدات بە هەرکەسێک کە بیەوێت لەوێ بژی.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنی دوورگەی ئەنتیکیسیرا، کە دەکەوێتە ئاوەکانی ناوچەی ئەزووری یۆنان، بڕی ٤٥٠ یۆرۆی مانگانە بۆ هەر کەسێک تەرخاندەکات کە بڕیاربدات لەوێ نیشتەجێ ببێت، بێجگە لەوەش پارچەیەک زەوی و بڕیکی زۆر لە خواردنی خۆڕایی بۆ دابین دەکات.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجومەنەکە هیوادارە ژمارەیەکی نوێ لە خەڵکی وەکو ڕاوچی ماسیی و کارمەندی بیناسازی، جوتیار و نانەوا بەم شێوەیە لە دوورگەکە دابمەزرێنێت.

سەرۆکی دوورگەکە، ئەندریا چارکالاکیز ڕایگەیاند، "ئەو پیشانە گەرەنتیی داهاتێکی باش دەکەن بۆ ئەو کەسانەی کە بڕیاردەدەن بچن بۆ دوورگەکە."

بەگوێرەی پەیامنێرێکی یۆنانی، لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئەو بڕیارە نوێیەی ئەنجومەنەکە، ١٥ ناو لە چەند خێزانێکی جیاوازەوە تۆمارکراون، هاوسەری سەرۆکی دوورگەکەش، پێنێلۆپی چارکالاکیز باسی لەوە کردووە، ئامادەیە هەر کەسێک بیەوێت سەردانی دوورگەکە بکات لە ماڵەکەی خۆیدا وەکو میوان بیهێڵێتەوە.

ئەمەش چەند وێنەیەکی ئەو دوورگەیەیە:

Image result for Antikythera island

Image result for Antikythera island

Related image

Image result for Antikythera island

Image result for Antikythera island

The island is inhabited by just 24 residents and the council is inviting young families to reinvigorate the once buzzing settlements of Poramos, Galaniana and Charchaliana

ز.ن