سەردێڕ:

هەشت خوی خراپی رۆژانە کە کاریگەریی باشیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە

فۆتۆ: 
2019-07-06

5400 جار خوێندراوەتەوە

رۆژانە بەشێک لە خەڵکی ژمارەیەک خویان هەیە کە رەنگە زیان بە تەندروستییان بگەیەنێت، بەڵام بەگوێرەی پسپۆڕانی تەندروستی بەشێک لە خوە خراپەکانیش دواجار سوودی بۆ تەندروستیمان هەیە.

ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەری ئەمریکی لە راپۆرتێکدا لیستی ئەو خوە خراپانەی بڵاوکردووەتەوە کە کاریگەریی باشیان لەسەر تەندروستی هەیە، خوەکانیش ئەمانەن:

یەکەم: وازهێنان لە خواردنی ئێواران

باوەڕوایە خواردنی نانی ئێوارە بۆ زۆر کەس بووەتە شتێکی پێویست، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان نەخواردنی نانی ئێوارە یارمەتیی هاوسەنگکردنەوەی کێشی جەستە دەدات، هاوکات نانخواردنی ئێواران کاریگەریی لەسەر زیادبوونی نەخۆشییەکانی ژێرپەنجە و تەمەنی مرۆڤیش هەیە.

Related image

دووەم: خواردنەوەی قاوە

بەگوێرەی توێژینەوەکان خواردنەوەی قاوە پارێزگاری لە تەندروستیی دڵ دەکات و هۆکارێکیشە بۆ دووربوون لە نەخۆشیی شەکرە، لەگەڵ ئەوەشدا زانایان ئامۆژگاریی خەڵک دەکەن رۆژانە ٣ بۆ ٤ کوپ زیاتر قاوە نەخۆنەوە.

Related image

سێیەم: خواردنی هێلکە

هەرچەندە بەشێک لە توێژینەوەکان خواردنی هێلکە بە تەندروست نازانن، بەڵام بەهۆی بوونی رێژەیەکی بەرزی پرۆتین و ڤیتامین تێیدا وادەکات خواردنی هێلکە کاریگەریی باشی لەسەر تەندروستی هەبێت، ئەوەش بەگوێرەی چەند توێژینەوەیەکی دیکە.

Related image

 چوارەم: ئەو خواردنانەی پڕچەورین

لەگەڵ ئەوەی باوەڕوایە هەموو خواردنە چەورەکان کاریگەریی خراپیان هەیە لەسەر جەستە و دەبنە هۆی زیادبوونی کێش، بەڵام خواردنی هەندێ خۆراکی دەوڵەمەند بە چەوری وەکو ماسی و گوێز و ئەڤۆکادۆ (جۆرە میوەیەکە) کاریگەریی زۆر باشیان لەسەر تەندروستی هەیە.

Related image

 پێنجەم: بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لەگەڵ ئەوەی هەندێک لە زانایان پێیانوایە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەندروستی خراپە، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی بەریتانی کە لەسەر ١٢٠ هەزار هەرزەکار کراوە، دەرکەوتووە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک رووی زۆر باشی لەسەر ئەو گەنجانە هەبووە، بەتایبەت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وایکردووە زیاتر هەست بە تیكەڵبوون لەگەڵ ئەوانی دیکەدا بکەن.

Related image

 شەشەم: خواردنەوە وزەبەخشەکان

لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەوە وزەبەخشەکان بەهۆی بوونی ماددەی کیمیایی بۆ جەستە بە تەندروست نازانرێن، بەڵام ئەو خواردنەوە بەو پێیەی رێژەی بوونی شەکر تێیاندا زۆر کەمە، کە دەگاتە ٠%، لەگەڵ ئەوەشدا تەنها ١٠ کالۆری لە پێکهاتەی خواردنەوە وزەبەخشەکان و ٨٠ میلیگیرام کافاینیان تێدایە.

Related image

حەوتەم: وەرزشکردن بۆ ماوەیەکی درێژ

بەگوێرەی توێژینەوەکان وەرزشکردن بە ئەگەرێکی زۆر رۆژانە ٧ خولەک سوودی تەندروستیی مامناوەندی هەیە، کە بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکان و پاراستنی دڵ بەسودە، لەگەڵ ئەوەشدا وەرزشکردن بۆ ماوەیەکی درێژ سوودێکی زیاتری بۆ تەندروستی هەیە، ئەوەش پێویستی بە هەوڵدانێکی زۆر هەیە.

Image result for morning sports

هەشتەم: سەرخەوشکاندنی چێشتەنگاو (قەیلولە)

یارمەتی دووبارە هاوسەنگکردنەوە و گەڕانەوەی ئاستی وزە  بۆ جەستە دەدات، هاوکات ئاستی بیرکردنەوە و وردبوونەوەی مێشکیش بەهێزدەکات.

Related image

هـ.ع