سەردێڕ:

نیشانەکانی نەخۆشیی جگەر چین؟

فۆتۆ: 
2019-07-06

9291 جار خوێندراوەتەوە

جگەر یەکێکە لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستە، چەندین کاری گرنگ دەکات، وەکو پاککردنەوەی ژەهراویبوونی خوێن، تێکشاندنی پێکهاتە خۆراکییەکان و بەبێ ئەو ئەندامە جەستە لە کارکردن دەوەستێت.

لە بابەتێکی تەندروستییدا ماڵپەڕی "Health & Human Research" ئاماژەی بە ژمارەیەک نیشانە کردووە، کە دەریدەخەن کەسێک تووشی نەخۆشییەکانی جگەر بووە، لەوانە:

-ئاوسانی نائاسایی ورگ (ئەگەری هەیە نیشانە بێت بۆ شێرپەنجەی جگەر یان نەخۆشیی جگەر بەهۆی خواردنەوەی کهولەوە).

-زەردوویی پێست و سپێنەی چاو.

-هەبوونی ئازار لە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی ورگ (نیشانەیە بۆ نەخۆشیی hepatitis، cirrhosis وascites).

-گۆڕانکاریی لە ڕەنگی میز و پیساییدا.

Image result for urine color change

-هیلاکی و شەکەتی سەخت و لاوازبوونی ماسولکەکان.

واباشە لە کاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت و پشکنینیان بۆ بکرێت.