سەردێڕ:

چەند دۆزینەوەیەکی نوێ کە پێچەوانەی ڕاستییە پزیشکییەکانن

فۆتۆ: 
2019-07-05

5146 جار خوێندراوەتەوە

لەوانەیە بڕوامان وابێت ئامۆژگارییە پزیشکییەکان چەند ستانداردێکن کەلەلایەن توێژینەوە پزیشکییەکانەوە پشتگیری دەکرێن، توێژەرەوان نزیکەی ٤٠٠ شێوازی گشتی کرداری و تیۆری پزیشیکیان ناساند کە لەگەڵ لێکۆڵینەوەکاندا بەتەواوی پێچەوانەن.

دکتۆر "ڤینای پرساد" لەسەنتەری تەندروستی ئۆریگن و زانکۆی زانست وتی: زیاتر لە سێ هەزار توێژینەوە بڵاوکراونەتەوە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٧ دا لە JAMA, Lancent  وە لە٢٠٠٧ بۆ ٢٠١١ لەڕۆژنامەی پزیشکی نیوئینگلاند، ڕێژەی یەک لە دەیاندا بە گۆڕانکاری پزیشکی زانراون و زۆربەیان بە ئەنجامێکی پێچەوانەی دانایی پزیشکیی ناسێنراون، کەسانێکی زۆر دانا و هۆشیار ڕاهێنانیان لەسەر ئەمانە کردوە لەکاتێکدا کە هەڵەبوون و زۆربەی ئەو بیرۆکانە بەتەواوی لەناوبران.

ئەمانە ١٠ دۆزینەوەی نوێن کە پێچەوانەی تیۆری و ئایدیاکانی پێشوون:

هەستیارێتی بە خواردنی گوێز لە منداڵی خوار تەمەن سێ ساڵدا دەردەکەوێت: پسپۆڕانی خۆراکی منداڵان ئامۆژگاری دایک و باوکانیان دەکرد بە دوورخستنەوەی منداڵان لەخواردنی گوێز لە سێ ساڵی یەکەمی تەمەنیاندا، لەئێستادا ئەوە ڕوونە کە مەترسی توشبوون بە هەستیارێتی گوێز لەتەمەنی یەک ساڵیدا زیاترنیە لە مەترسیەکەی پاش تەمەنی سێ ساڵی.

Image result for walnuts

چەوری ماسی نابێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ: ئەو تێبینییەی کە دەوترا ڕۆنی ماسی ڕێگری دەکات لەتوشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لۆژیکی دەردەکەوت پێشتر، ئەو کەسانەی لەژەمەخۆراکەکاندا ماسی چەوریان دەخوارد دەبوو کەمتر ڕووبەڕووی نەخۆشییەکانی دڵ ببنەوە، ماسییە چەورەکان ئۆمێگا٣، ترشە چەورییەکان، ئۆمێگا٣ی تەواوکەری خۆراک و  ئاستی بەرزی گلیسریدیان تێدایە کە پەیوەستن بە زیادبوونی مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.  چەوریەکانی ئۆمێگا٣ وادەزانرا کە هەوکردن کەمدەکاتەوە لەکاتێکدا دەرکەوت کە مەترسی جەڵتەی دڵ زیاددەکات. تەنانەت ئەوکەسانەی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵیان لێدەکرێت بەکارهێنانی ڕۆژانەی ئۆمێگا٣ ئەو مەترسیە کەم ناکاتەوە.

Image result for fish meats

بووکەڵەی ڕاستەقینە کە لەلایەن کچانی هەرزەکارەوە بەکاردێن سکپڕی لەناونابات: بیرۆکەی ئەو بوکەڵانەی کە پێویستیان بە ڕاژەنین و گۆڕین و پاککردنەوە هەیە ئەوەبوو تا کچانی گەنج فێرببن چەند پێویستی بە کۆشش و گرنگیپێدانە منداڵێکی ساوا، بەڵام توێژینەوەکە ئەوەی خستەڕوو، ئەو کچانەی ئامۆژگاری کران بە هەڵگرتنی ئەم بوکەڵانە، زیاتر ئەگەری دروستبونی سکپڕییان هەیە لەبەرامبەر ئەو کچانەی کە ئەم کارەناکەن.

Related image

ڕووەکی "گینگو بیلۆبا" یاخود "قژی دەستکرد" کاریگەری نیە لەسەر پاراستنی مێشک لە بیرچوونەوە و خڵەفان: ئەو سەرچاوە دەرمانییانەی لە گەڵای درەختی "گینگو بیلۆبا" دروستکراون لە جیهانی چینی کۆندا زۆرباو بوون وەکو سەرچاوەیەکی دەرمان، لەئێستادا لە بواری پزیشکیی چینی هەروەک چارەسەر بۆ نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە بەکاریدەهێنن، بەڵام دوای توێژینەوەیەکی بەهێزی ساڵی ٢٠٠٨ ئەوەی خستەڕوو کە ئەم ڕووەکە سوودی نییە بۆ پاراستنی یادەوەری و ڕێگری لەنەخۆشی لەبیرچونەوە ناکات.

Image result for natural herbs

بۆچارەسەری نەخۆشیە فریاگوزارییەکان، بەکارهێنانی ماددەکانی دژە ژەهری خۆراک " دروستکراو لە هەندێک ڕووەکی ماددە هۆشبەرەکان"، باشترن لە ئەسپرین و ئایبوپرۆفن: بەڵێ ئەو مادانەی سروشتیانەی "ماددە هۆشبەرەکان" بۆ لابردنی ژەهری خۆراکەکان بەکاردێن بەسوودن، بەڵام توێژینەوەیەکی کلینیکی ئەوەی پشتڕاستکردەوە هەرگیز ناگەن بەو چارەسەرە دەرمانییانەی لە ژووری فریاگوزاریدا دەدرێن بە نەخۆش بۆ ئاسایی کردنەوەی ئازار و تەنانەت ئاسایی کردنەوەی لایەنی دەروونی کەسەکان.

Image result for aspirin

چارەسەرە دەرمانییەکانی تێستۆسترۆن یارمەتی پیاوانی بەساڵاچوو نادەن بۆ گەڕاندنەوەی بیرەوەریی: هەندێک پیاو ئاستی نزمی هۆرمۆنی  تێستۆسترۆن و کێشەی بیرەوەرییان هەیە، توێژینەوەیەک لەسەر پیاوانی تەمەن مامناوەند لەگەڵ بەرزی ئاستی تێستۆسترۆن هەندێک کێشەیان هەبوو لە بەشێکی مێشکدا دەربارەی بیرچوونەوە لەکاتێکدا پیاوانی بەساڵاچووی بەرزی ئاستی تێستۆسترۆن لە تاقیکردنەوەکانی چالاکییەکانی مێشکدا سەرکەوتووتربوون.

Image result for old people

 بۆ خۆپاراستن لە کێشەکانی تەنگەنەفەسی، پاکڕاگرتنی ماڵەکەت لە تۆز و خۆڵ، مشک و سیسرکەکان چارەسەر نییە: بەپێی ئامۆژگارییە پزیشکییە کۆنەکان دەبوو ماڵەکەت بپارێزی لەو شتانەی سەرەوە ئەگەر خۆت یاخود مناڵەکان کێشەی هەناسەدانتان هەبێت، تیۆرییەکەش ئەوەبوو ئەو شتانە دەبنە هۆی دروستبوونی هەستیارێتی، بەڵام توێژینەوەی لەساڵی ٢٠١٧ دا ئەم تیۆرییەی بەهەڵەخستەوە، کە هەستیارێتی منداڵان و کێشەی هەناسەدان هیچ پەیوەندییەکی نیە بە تۆزی هەوای ناوماڵەکەت یاخود ئەو جۆرە زیندەوەرانە.

Image result for asthma

"ژمێرەری هەنگاوەکان" و "ژمێرەری کالۆرییەکان" یارمەتیت نادەن لەکێش دابەزاندندا:  لەڕاستیدا ڕێجیم کردن بەبێ یارمەتییە دیجیتاڵییەکان باشتر بەڕێوەدەچێت، لەنێوان ٤٧٠ کەسی کە ڕێجیمیان دەکرد بۆ ماوەی دوو ساڵ، ئەو کەسانە ئامێری چاودێریکردنی هەنگاوەکان و کالۆری خۆراکەکانیان بەکاردەهێنا، کەمتر کێشیان دابەزاند لەچاو ئەوکەسانەی تەنها بەڕێگای سروشتی چاودێری کێشی خۆیان دەکرد.

Image result for step counter

بۆکێشەکانی ئەژنۆ، سەرەتا ڕاهێنانی سروشتی بکە پاشان نەشتەرگەری: نزیکەی ٤٦٠ هەزار نەخۆش ساڵانە لە ویلایەتە یەکگرتوەکان نەشتەرگەری ئەژنۆیان بۆ ئەنجام دەدرێت کە زۆربەیان کێشەی جومگەکانیان هەیە، ئازارەکەی ترسناکە هەربۆیە زۆربەی نەخۆشان پێیانوایە ئەگەر نەشتەرگەری ئەنجام نەدەن ئازارەکە درێژە دەکێشێت. بەڵام ئەو نەخۆشانەی بۆ ماوەی شەش مانگ ڕاهێنانی سروشتی یان ئەنجامدا هەمان ئەنجامی نەشتەرگەری بەدەست دەهێنن.

Image result for joint issues

 ئەگەر ئاوی سکپڕی پێشوەخت دەرکەوت پێویست ناکات ڕاستەوخۆ کۆرپەی بەدوادابێت: زۆربەی جار چەند هەفتە پێش کاتی دیاریکراوی خۆی، شلەی دەوروبەری ناوپۆشی منداڵدان دەڕژێت، پسپۆڕانی ژنان و منداڵبوون پێیانوایە بەکتریاکان دەتوانن هێرش ببەن هەربۆیە تاکە چارەسەر دەرهێنانی ساواکەیە، بەڵام توێژینەوە نوێیەکە تەواو پێچەوانەی ئەم تیرۆرییەیە، ئەگەر دایکەکە بەڕێکوپێکی چاودێری بکرێت لەلایەن پسپۆڕانی ژنان و منداڵبونەوە ئەوا منداڵەکە بەبێ کێشە و لەکاتی خۆیدا بە سروشتی لەدایک دەبێت. بەڵکو کۆرپەکە سەلامەتتر، کەمتر کێشەی هەناسەدان و مەترسی مردنی کەمتر دەبێت.

Image result for pregnant


‌بەپەلە