سەردێڕ:

قسەیەکی ترەمپ بووە مایەی گاڵتەجاڕی لە وڵاتەکەیدا

لە ڕۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکەیدا
فۆتۆ: 
2019-07-05

26431 جار خوێندراوەتەوە

لێدوانێکی دۆناڵ ترەمپ لە ڕۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکەیدا بووە مایەی گاڵتەجاڕی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەمیانی پێشکەشکردنی وتەیەکدا لە یادی سەربەخۆیی ئەمریکا، دوچاری شەرمەزاری بوویەوە، کاتێک وتی "لە جەنگی سەربەخۆییدا سوپای ئەمریکا دەستیگرتووە بەسەر فڕۆکەخانەکاندا لە ساڵی ١٧٧٥،" کە ئەو کاتە فڕۆکە هێشتا دروستنەکراوە.

ترەمپ لە وتەکانیدا لە نزیک پەیکەری ئەبراهام لینکۆڵن لە واشنتۆن ڕایگەیاند، "سوپای ئەمریکا لە جەنگی سەربەخۆییدا، دەستیگرت بەسەر ئەو فڕۆکەخانانەی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی بەریتانیادا بووە، لە کۆتایی سەدەی هەژدەهەمدا."

ئەو وتانەی ترەمپ دەربارەی فڕۆکەخانە لەکاتێکدایە، گەشت و فڕۆکەخانە تا سەرەتای سەدەی نۆزەهەم بوونی نەبووە لە جیهاندا.

ترەمپ هەڵوێستی سوپای ئەمریکای لەکاتی جەنگی سەربەخۆییدا ناساندووە بەوەی، "هەموو شتێکی کردووە وەک ئەوەی لەسەری پێویستبووە جێبەجێی بکات، بەتایبەت لە قەڵای مەکهنری، کە لەژێر ئاگری موشەکەکاندا بووە و جگە لە سەرکەوتن هیچ شتێکی دیکەی تۆمارنەکردووە."

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی سەرچاوە میژووییەکان جەنگی قەڵای مەکنهری، کە ترەمپ ئاماژەی پێ کردووە، لەکاتی جەنگی سەربەخۆییدا نەبووە، بەڵکو لەکاتی جەنگی ساڵی ١٨١٢ی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیادا بووە.

ئەو قسە و لێدوانانەی ترەمپ، کە ماوەی کاتژمێرێکی خایاندووە، لە میدیا و ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتەکەیدا کاردانەوەی جیاجیای لێکەوتووەتەوە و بە شێوەیەکی شەرم ئامێز لێکدرایەوە، بەتایبەت یەکەم گەشتی ئاسمانی و فڕینی فڕۆکە لە ساڵی ١٩٠٣دا بووە، واتە دوای یەک سەدە لەو جەنگەی کە ترەمپ ئاماژەی پێکردووە، جگە لەوەش سەرکەوتوو نەبوو لە باسکردنی جەنگێک لەلایەن سوپای ئەمریکاوە کە لەکاتی سەربەخۆییدا ڕووینەداوە.

ع.م




‌بەپەلە