سەردێڕ:

جوانترین گەلانی جیهان کامانەن؟

فۆتۆ: 
2019-07-05

29657 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی جیهانیی گەشتوگوزار پاش ئەوەی توێژینەوەیەکی ئەنجامدا کە ١.٥ ملیۆن کەسی لەخۆگرتبوو رایگەیاند، گەلی ئۆکرانیا بە سەرنجڕاکێشترین گەلی جیهان دادەندرێن، ئەمەش بەپێی ئەو داتایانەی کە پەیوەندییان بە تایبەتمەندییەکانی هەموو گەلەکان و وێنە تایبەتییەکان و پێوەرەکانی جوانی ئەو گەلانەوە هەیە.

گۆڤاری "گازیتا"ی روسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، رێکخراوی گەشتیاری جیهانی کە راوبۆچوون لەسەر گەشتیاران کۆدەکاتەوە لە هەموو جیهاندا، ئاشکرایکردووە، ئەنجامەکانی دەنگدان بۆ سەرنجڕاکێشترین گەل لە جیهاندا ئەوەیان دەرخستووە، هاوڵاتیانی ئۆکرانیا بەرزترین رێژەی سەرنجڕاکێشییان هەیە لە جیهاندا.

رێكخەرانی پێشبڕکێکە وتییان: توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە کە ١.٥ ملیۆن کەسی لەخۆگرتووە، هەریەکەشیان بەپێی هەڵبژاردن و ئارەزووی خۆی وەڵامیداوەتەوە بۆ دیاریکردنی پەنجا ئاستی یەکەمین بۆ سەرنجڕاکێشترین هاوڵاتییان لە جیهاندا.

گۆڤارەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بردنەوەی ئۆکرانیا و پێدانی نازناوی سەرنجڕاکێشترین گەلی جیهان حاڵەتێکی سەیر نییە و جێی سەرسوڕمان نابێت چونکە لە جیهاندا لەو لایەنەوە ناوبانگێکی زۆریان هەیە.

گەلی دانیمارك پلەی دووەمی بەدەستهێنا، بەڵام رووسییەکان کە بە جوانییەکەیان بەناوبانگن لە جیهاندا لە لیستەکەدا پلەی ٣٣یان بەدەستهێناوە.

ژ.ن

‌بەپەلە