سەردێڕ:

یەکێک لە بریندارانی رووداوەکەی رێگای سلێمانی-عەربەت گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-07-05

4634 جار خوێندراوەتەوە

ئەمرۆ ڕووداوێکى هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سلێمانی ـ عەربەت روویدا و بەهۆیەش کەسیك گیانی لەدەستداوە و چوارکەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

كاروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای ئەوەی ئەمرۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەسەر رێگای سلێمانی ـ عەربەت روویدا و بریندارانی رووداوکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، کەمێک لەمەوبەر یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش  (٤ی تەموزی ٢٠١٩)  لە ڕووداوێکی دیکەدا لەسەر رێگای سلێمانی عەربەت لە نزیک كۆگاكانی سوته‌مه‌نی سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنچ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەجۆرێک لە ماوەی سێ ڕۆژدا ئەمە دووەمین ڕووداوی هاتوچۆیە لەسەر رێگای سلێمانی عەربەت ڕووبدات.

 ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.

هـ.ع

ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون