سەردێڕ:

سلێمانی.. لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا پێنج کەس بە سەختی برینداربوون

ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون
فۆتۆ: 
2019-07-05

6910 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سلێمانی ـ عەربەت پێنج کەس بە سەختی برینداربوون.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکى جۆری یارس وەرگەڕاوە کە پێنج سەرنشینی تێدابووە و سەرجەمیان بە سەختی برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کراون.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش  (٤ی تەموزی ٢٠١٩)  لە ڕووداوێکی دیکەدا لەسەر رێگای سلێمانی عەربەت لە نزیک كۆگاكانی سوته‌مه‌نی سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنچ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەجۆرێک لە ماوەی سێ ڕۆژدا ئەمە دووەمین ڕووداوی هاتوچۆیە لەسەر رێگای سلێمانی عەربەت ڕووبدات.

ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.