سەردێڕ:

دوو خۆشەویست لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا هاوسەرگیرییان کرد

فۆتۆ: 
2019-07-05

5670 جار خوێندراوەتەوە

دوو خۆشەویست لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمەریکی لەگەڵ ئەوەی تەمەنی ١٠٠ ساڵیان تێپەڕاندووە ئەو وتەیەیان راستکردەوە کە دەڵێت "خۆشەویستی تەمەن نازانێت" و هاوسەرگیرییان کرد.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەکردوە، جۆن کۆك تەمەن ١٠٠ ساڵ، هاوسەرگیریی لەگەڵ فیلیس کردووە کە ئەویش تەمەنی ١٠٠ ساڵی تێپەڕاندووە، لە هەفتەی رابردوودا هەردووکیان چوونەتە دادگای شاری سلفانیا بۆ وەرگرتنی رێگەپێدانی هاوسەرگیریی و هەر لەوێدا راستەوخۆ هاوسەرگیرییان کردووەتەوە.

جۆن بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە: راستەوخۆ هاوسەرگیریی کردن لە پلانیاندا نەبووە، بەڵام کاتێك گەشتوونەتە دادگا لەوێ پێیان وتوون کە دەتوانن ئێستا هاوسەرگیریی بکەن، بۆیە راستەوخۆ وتوویانە بەڵێ دەمانەوێت هاوسەرگیریی بکەین.

وتیشی، ئەم بڕیارە بەپەلە و هەڕەمەکی نەبووە، ماوەی ساڵێکە فیلیس دەناسم و بەیەکەوە چێژ لە ژیان دەبینین.

فیلیسیش وتی: کەوتینە داوی خۆشەویستی یەکترەوە.. کەسانێك دەناسم وادەزانن پاش ئەم تەمەنە ناتوانن خۆشەویستی بکەن، بەڵام ئەمە راستییەکەیە.

فیلیس و جۆن لەو کاتەوەی بەیەکەوە هەموو شتەکانی ژیانیان بەیەکەوە دەکەن، وەك چێشتلێنان، بازاڕیکردن، پاسکیل سواری و پیاسەکردن.

ژ.ن

‌بەپەلە