سەردێڕ:

تورکیا.. لە تەقینەوەیەکدا سێ کەس کوژران

فۆتۆ: 
2019-07-05

1218 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى تەقینەوەیەک لە شارى هەتاى باشورى تورکیا سێ کەس کوژراون و کەسێکیش برینداربووە.

میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى ٥ى تەموز لە ناوچەى ریحانلى ناوەندى پارێزگاى هەتاى تەقینەوەیەک لە ناو ئۆتۆمبێلێک ڕوویداوە.

ئاژانسى ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە لە شەقامى محەمەد عاکف بووە بە دوورى ٧٥٠ مەتر لە بیناى قایمقامیەتەوە دووربووە.

هاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیاش ڕایگەیاند، گومان دەکرێت تەقینەوەکە تیرۆریستى بێت، ووتیشى، ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە ئاوارەى سورین.

پارێزگاى هەتاى دەکەوێتە باشورى تورکیا و لەسەر دەریاى ناوەڕاست و هاوسنورە لەگەڵ پارێزگاى حەلەب ى سوریا.

ب.ب