سەردێڕ:

هەفتەى داهاتوو سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی ڕووسی دەگاتە تورکیا

ڕۆژى یەکشەممە لە ڕوسیا باردەکرێت
فۆتۆ: 
2019-07-05

2708 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵی خەبەر تورک بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو کاروانی یەکەمی سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی ڕووسی دەگاتە تورکیا.

کەناڵەکە بەپشت بەستن بە سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سیستمەکە لە بنکەی ئاسمانی سەربازی ڕوسیاوە باردەکرێت و ڕۆژی دووشەممەش تیمێکی تەکنیکی ڕووسی بۆ ئەو مەبەستە دەگاتە تورکیا.

لای خۆیەوە ئیبراھیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، رایگەیاندووە، سیستمەکە بەوجۆرە نییە کە مەترسی و ھەڕەشە لەسەر سیستەمی ئاسایشی تورکیا لە نێو سیستەمی ناتۆدا دروستبکات.

وتیشى لەبارەی دیاریکردنی ئەو شوێنەی کە تێدا جێگیر دەکرێ، کارەکانی وەزارەتی بەرگری و فەرماندەی ھێزەکانی وشکانی و فەرماندەکانی سوپا بەردەوامە.

کڕینى ئەو سیستەمە لەلایەن تورکیاوە لە روسیا، نیگەرانى ئەمریکاى لێکەوتووەتەوەو بەرپرسانى واشنتۆن بەو هۆیەوە رادەستکردنى فڕۆکەى پێشکەوتووى ئێف ٣٥یان بە ئەنقەرە راگرتووە.

ب.ب

‌بەپەلە