سەردێڕ:

عێراق.. دوو هەزار و ٦٠٧ دۆسیەی ​گەندەڵی بەرپرسانیان بۆ دادگا بەرزکردووەتەوە

فۆتۆ: 
2019-07-05

851 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی نەزاهەى عێراق ئاشکرایکرد، دوو هەزار و ٦٠٧ دۆسیەی گەندەڵی گەورە بەرپرسانیان بۆ دادگا بەرز کردووەتەوە.

سەلاح نوری، سەرۆکی دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، دۆسیەی گەندەڵی ئەو گەورە بەرپرسانە کە سەرجەمیان پلەیان بەرێوەبەرى گشتییە قورسە و داواشیان لە دادگا کردووە، زانیاری پێویستیان لەسەر ئەو بەرپرسانە پێ بدەن .

سەلاح نوری ئەوەشی وتووە، دۆسییە بۆ پێنج پەرلەمانتاریش کراوەتەوە داوایان کردووە پارێزبەندییان لەسەر لابدرێت تا بتوانرێت لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

دەستەی نەزاهەى عێراق ئاماژەى بەوەکردووە، دادگا پێی راگەیاندوون، نزیکەی دوو هەزارو ١٠٠ دۆسیەی گەندەڵییان لایە و بەم نزیکانە یەکلاییان دەکەنەوە.