سەردێڕ:

ژنێک بەهۆی ئەوەی داوای لە هاوسەرەکەی کرد ماڵ پاکبکاتەوە بەندکرا

فۆتۆ: 
2019-07-05

15939 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی بەریتانی ژنێکی تەمەن ٥٨ ساڵیان بۆ ماوەی ١٧ کاتژمێر دەستبەسەرکرد بەهۆی ئەوەی داوای لە هاوسەرەکەی کردبوو ماڵەکە پاکبکاتەوە.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، ڤالیری ساندرزی تەمەن ٥٨ ساڵ داوای لە هاوسەرەکەی مایکڵ کرد، کە یاریزان و ڕاهێنەری لەشجوانییە، هاوکاریی بکات لە ئەرکەکانی ماڵدا، ئەمەش دوای ئەوەی پلەی بەڕێوەبەریی لە یەکێک لە هۆڵەکانی لەشجوانی وەرگرتووە، بە بەردەوامی وەرزش دەکات و ئارەزووی بۆ ئەو جۆرە وەرزشە زیادیکردووە.

ژنەکە چەند جارێک داوای لە هاوسەرەکی کردووە ماڵەکە پاکبکاتەوە، یاخود باخچەی دواوەی ماڵەکە پاکبکاتەوە، هاوسەرەکەیشی پەیوەندیی بە پۆلیسەوە کردووە و، ژنەکەیی بە ئەنجامدانی رەفتاری خراپ و توند لەگەڵیدا تۆمەتبارکردووە.

ڤالیری دەستەبەسەرکراوە و ڕەوانەی دادگا کراوە. مایکڵ رایگەیاندووە، هاوسەرەکەی بە بەردەوامی فشاری دەخاتەسەر و کارە نوێیەکەی رەتدەکاتەوە و پاڵپشتیی ناکات، هەموانیش، تەنانەت دراوسێکانیشیان، هەستیان بە گۆڕینی رەفتاری ژنەکەی کردووە لەگەڵیدا.

ڤالیری وتی، "چیتر کاتەکانمان پێکەوە بەسەرنابەین، من کاردەکەم و ئەویش بە بەردەوامی وەرزش دەکات، لە بەیانییەوە تاکو درەنگی شەو سەرقاڵی وەرزشکردنە، منیش نامەیەکم بۆ جێهێشت داوام لێ کردبوو باخچەی پشتەوە پاکبکاتەوە، بەڵام لەبری ئەوە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر سەرقاڵی پاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بووە، بە دڵنیاییەوە ئەمەش توڕەیکردووم."

هاوسەرەکەی هەموو تۆمەتەکانی ژنەکەیی رەتکردووەتەوە، ژنەکەیشی ١٧ کاتژمێر دەستبەسەربووە و دواتر ئازادکراوە. لە دوای ئازادکردنی ژنەکە، لە ئێستادا سەرقاڵی جیابوونەوەن.

ژ.ن


‌بەپەلە