سەردێڕ:

ئەڵمانیا.. چەکدارێکى داعش کە کچێکى ئێزدى کوشتووە دادگاییدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-07-05

4737 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەم جار دادگاییکردنى چەکدارێکى داعش کە کچێکى ئێزدى لە برسان کوشتووە لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد.

رۆژنامەى شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، بۆ یەکەم جار لە شارى موینخى ئەڵمانیا دادگاییکردنى جێنیفەر فینیشى چەکدارێکى ئافرەتى داعش بە تۆمەتى بەشداریکردنى شەڕ و کوشتنى خەڵک دەستیپێکرد.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەکردووە، پارێزەرانى کەسوکارى کچە ئێزدیەکە و نادیە موراد خاوەن خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى پێیان وابوە ئەم دادگایە لە جیهاندا ئەزمونى هەیە لە تاوانەکانى داعش کە دژى ئێزدیەکان کردوویانە.

پارێزەرەکان دەڵێن، جنێفر فینیشى تەمەن ٢٧ ساڵ ئەگەرى هەیە بەپێى تۆمەتەکانى بۆ بەندکردنى هەتا هەتایى سزابدرێت.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردوەتەوە، فینیشى لەکاتى هاتنە ناو هۆڵى دادگا دەموچاوى داپۆشیوە تا ئەو کاتەى کامێراکان هۆڵى دادگایان جێهێشتووە.

بەپێى پەڕاوەکانى دادگا تۆمەتەکانى فینیشى کە ئاڕاستەى کراوە ئەوەیە لە مانگى حوزەیران تا ئەیلولى ٢٠١٥ وەک بەرپرسێکى داعش چەکى هەڵگرتووە وسەرپەرشتى جێبەجێکردنى ڕێنماییەکان ڕێکخراوەکە و جلوبەرگى ئافرەتانى کردووە لە موسڵ و فەلوجە.

لە ڕاگەیەنراوێکى دادگاکەى ئەڵمانیادا هاتووە، فینیشى لەگەڵ هاوسەرەکەى لەو ماوەدا کە لە نێو ڕیزەکانى داعشدابوون، لە نێو ژمارەیەک دەستگیرکراوى ئێزدیەکاندا کچێکى تەمەن پێنچ ساڵان کە لەگەڵ دایکیدابووە و لێکیان جیاکردونەتەوە و بردویانە بۆ شوێنێکى تر.

ئاماژە بەوەشکراوە، دواى چەند ڕۆژێک کچە ئێزدیە تەمەن پێنچ ساڵانەکە نەخۆشبووە ومیزى کردووە بەخۆیدا، لەبەرانبەردا هاوسەرى فینیشى چەکدارى داعش وەک سزادانێک لەبەر خۆر بەستویەتەوە تا لەبرساندا مردووە وە لەو کاتەشدا فینیشى هیچ هەڵویستێکى بەرانبەر هاوسەرەکەى نەبووە بۆ ڕزگارکردنى ئەو منداڵە کچە کە بەو شێوەیە مامەڵەى لەگەڵدا کردووە.

جێنیفەر فینیشى لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و ژیانێکى مامناوەندیان بووە و لە ئەیلولى ساڵى ٢٠١٤ ئەڵمانیاى جێهێشتووە و ڕووى کردوەتە سوریا و پەیوەندى بە چەکدارانى داعشەوە کردووە و دواتریش چوەتە موسڵ و فەلوجە لە عێراق.

ب.ب