سەردێڕ:

حکومەتى عێراق نزیکەى چوار ملیۆن تەن گەنمى ناوخۆى کڕیوەتەوە

فۆتۆ: 
2019-07-05

1142 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بازرگانى عێراق ڕایگەیاند، نزیکەى چوار ملیۆن تەن گەنمى لە ناوخۆى وڵاتدا کڕیوەتەوە.

هاشم ئەلعانى وەزیرى بازرگانى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتدا ئاماژەى بەوەکردووە، کڕینى ئەو بڕە زۆرە لە گەنمى ناوخۆ پێداویستى وڵات پڕدەکاتەوە بەپێى پلان و بەرنامەى ستراتیجى وەزارەت.

ڕاشیگەیاند، ئەو بڕە دانەوێڵەى ئەمساڵ لە جوتیاران کڕدراوە بەراورد بە ساڵانى ڕابردوو زۆر زیاترە.

هاشم ئەلعانى لە ١٥ى نیسانى ئەمساڵ پێش دەستپێکردنى وەرزى دروێنە ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانى رابردوو ڕاستەوخۆ دواى وەرگرتنى گەنمى جوتیاران دواى ٧٢ کاتژمێر پارەکانیان وەرگرتووە.

ب.ب