سەردێڕ:

جەمیل بایک: شەڕى پەکەکە و تورکیا چووەتە قۆناغێکى مەترسیدارەوە

فۆتۆ: 
2019-07-05

3136 جار خوێندراوەتەوە

هاوسەرۆکی کەجەکە رایگەیاند، شەڕى پەکەکە و تورکیا چووەتە قۆناغێکى مەترسیدارەوە و هەلێک هەیە بۆ چارەسەرى کێشەکان و پێویستە لەبارنەبرێت.

جەمیل بایک لە وتارێکدا لە رۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریکى ئاماژەى بەوەداوە، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ده‌توانن له‌ پێشخستنی دیموكراتی، ئارامی و ئاشتی له‌ توركیاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست، ڕۆڵێكی به‌رچاو بگێڕن، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا ئەوە ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

باسی لەوەشکردووە، شه‌ڕی كوردو توركیا له‌ قۆناغێكی مه‌ترسیداردایه‌، ده‌رفه‌تێكی چاره‌سه‌ری له‌ به‌رده‌میاندا هەیە، ئەگەر لەبار ببرێت، ڕەنگە ‌تا نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌رفه‌تی لەو شێوەیە ده‌ستنه‌كه‌وێته‌وه‌.

جەمیل بایک دەڵێت، دەبوو كاری زیاتریان بکردایە تا هه‌موو هێزه‌ دیموكراتییه‌كانی توركیا ڕابكێشنه‌ ناو پرۆسه‌ی ‌چاره‌سه‌ری، بەڵام پێیانوابووە كێشه‌ی كورد ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئاکەپە چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

داواش دەکات، بۆ سوودگەیاندن به‌ پرۆسه‌كه‌، پێویسته‌ عەبدوڵا ئۆجەلان له‌ زیندانی ئیمراڵییه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ ماڵێكی ئه‌منی.

ب.ب